18 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- به‌مه‌به‌ستی بایه‌خدان به كێشه‌و گرفتی هاوولاَتیان و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، ئه‌مرِۆ ئه‌ندازیار دلشاد شه‌هاب وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتو گوزار سه‌ردانی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێری كرد و پاش ئه‌وه‌ی به‌شه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانیه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه و پاشان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵدا كردن و له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه بریكاری وه‌زاره‌ت ئاماده‌بوو، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتو گوزار به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی راگه‌یاند: مه‌به‌ست له‌م كۆبوونه‌وه‌یه بۆ دواداچوونی كاره‌كان و ئاماده‌سازی بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی ساڵی 2013ـیه، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه له بوودجه‌دا په‌سه‌ند كراوه. هه‌روه‌ها وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌م دانیشتن و گفتوگۆیه زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی له ئه‌نجامدانی كار‌و ئیش و پرِۆژه‌كاندا رووبه‌روومان ده‌بێته‌وه به راشكاونه بخرێته‌رِوو بۆ چاره‌سه‌ركردنیان تاوه‌كو كاره‌كان به‌ئاسانی و له‌سه‌ر سكه‌ی خۆیان به‌رِێوه‌بچێت و ئه‌رك و ماندووبوون و كاره‌كانی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانییه‌كانیشی به به‌رفره‌وان و زه‌حمه‌ت و گرنگ وه‌سف كرد، هه‌روه‌ها له ته‌وه‌ریه‌كی دیكه‌شدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌بێت هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌رِێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی قه‌زاو ناحیه‌كان دابه‌زێت بۆ باشتر و خێراتر كاركردن و جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌رك و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه له‌سه‌ریانه پێشكه‌ش به هاووڵاتیانی بكه‌ن و جه‌ختی كرده‌وه كه پیویسته ماسته‌رپلانی قه‌زا و ناحیه‌كان دوانه‌خرێت یا تا ماسته‌رپلانیان بۆ ده‌كرێت له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی بنه‌رِه‌تییه‌كان كار بكه‌ن. هه‌روه‌ها له ته‌وه‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری شاره‌وانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه 20%ی بودجه‌ی هه‌رێم بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی گه‌شت و گوزار ئه‌مساڵ ته‌رخانكراوه و له‌م رێژه‌یی بودجه‌ی وه‌زاره‌تیشدا 73%ی بۆ پرِۆژه‌كانی ئاو و ئاوه‌رِۆ ته‌رخانكراوه و نابێت له هه‌ر شوێنێك كه كێشه‌ی ئاو هه‌بێت ئه‌وه كار‌و پرِۆژه و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان له‌مباره‌وه دوابخرێت.