بۆچوونێكی جیاواز هه‌یه به‌وه‌ی ئایا هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به یه‌كه‌وه له یه‌ك كاتدا، یاخود به جیا ئه‌نجام بدرێن
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دوای دانانی به‌ردی بناغه‌ی دوو نه‌خۆشخانه و ته‌لاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به رِۆژنامه‌وانانی رِاگه‌یاند: به شێوه‌یه‌كی گشتی له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسۆن و نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا باسی بارودۆخی ئێستا و په‌یوه‌ندیی نێوان حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و نامه‌یه‌ی له لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتمانییه‌وه بۆمان هاتووه كرا و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی تر چین بن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌یه، بیرورِا ئالوگۆرِ كرا. زیاتر باس له‌وه ده‌كرێ دوای ئه‌وه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم له سه‌رانه‌كه‌ی بۆ مۆسكۆ گه‌رِایه‌وه، هه‌وڵ ده‌درێ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان قسه بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن بتوانین به شێوه‌یه‌كی گشتی رِێگاچاره و نه‌خشه‌رِێگایه‌ك دابنێین بۆ ئه‌و كێشانه‌ی ئه‌مرِۆ له هه‌موو عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی، هه‌یه.
نێچیرڤان بارزانی گوتی: جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك رِاناگه‌یه‌نێ، وا به باش زانرا دوای گه‌رِانه‌وه‌ی جه‌نابیان له مۆسكۆ به رِاوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان قسه بكات بۆ ئه‌وه‌ی بزانین دوای ئه‌وه چی بكرێ. له‌باره‌ی پرسی برِینی بوودجه‌ی كوردستانیشه‌وه گوتی: باسی برِینی به‌شه بوودجه نه‌كراوه، ئێمه رِێكه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه كه چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا كراوه و رِێكه‌وتنه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه رِێژه‌ی 17% بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابین كراوه تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رژمێری له عێراق ئه‌نجام ده‌درێ، هه‌ر كاتێكیش سه‌رژمێری كرا ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی دیاریكراو به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم دیاری بكرێ. وای ده‌بینم و پێویستیشه به‌غدا پابه‌ندی ئه‌و رِێكه‌وتنه بێ كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كراوه و پاش ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری و دوای ئه‌وه‌ی كه رِوون بووه‌وه هه‌رێمی كوردستان رِێژه‌كه‌ی چه‌نده، ئه‌و كات به پێی ئه‌و رِێژه‌یه بودجه‌ی بۆ دابین بكرێ.
سه‌باره‌ت به به‌شدارینه‌كردنی ئۆپۆزسیۆنیش له حكوومه‌ت گوتی: نامه‌یه‌كیان ناردووه و ئێمه خه‌ریكی دیراسه‌كردنی ئه‌و نامه‌ین و داوامان لێ كردوون كه به‌شداری له حكوومه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كه‌وه ئه‌و كارانه ئێمه ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌مه هه‌ڵبژاردنی خۆیانه و ئێمه رِێزمان بۆ بۆچوونی ئه‌وان هه‌یه كه به‌شدار نابن، به‌ڵام به‌شدارنه‌بوون مانای ئه‌وه نییه و ده‌بێ ئه‌وانیش رِێز له ئیراده‌ی ئه‌و حكوومه‌ته بگرن كه به ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر حوكمه و ده‌بێ رِێزی ئه‌و ده‌نگانه بگیرێ كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هێناوه‌ته سه‌ر حوكم.
ده‌رباره‌ی پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، نێچیرڤان بارزانی گوتی: ئێمه پابه‌ندین به مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن له كوردستان، رِه‌نگه بۆچوونێكی جیاواز هه‌یه به‌وه‌ی ئایا هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به یه‌كه‌وه له یه‌ك كاتدا ئه‌نجام بدرێن، یاخود به جیا، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هێشتا یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه و هه‌ر كاتێكیش یه‌كلایی بووه‌وه، ئێمه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌ڵامی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ده‌ینه‌وه. تا ئێستا ئه‌وه له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان گفتوگۆی له سه‌ر نه‌كراوه و هه‌ر كاتێكیش گفتوگۆی له باره‌یه‌وه كرا، وه‌ڵامی كۆمسیۆن ده‌ده‌ینه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و به‌رمیله نه‌وته‌ی برِیار بوو به خۆرایی به هاووڵاتیان بدرێ دابین ده‌كرێ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌و به‌شه سووته‌مه‌نییه‌ی له به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستان دێت تاكرِه‌وانه و تاكلایه‌نانه كه‌م كراوه‌ته‌وه و سوپاسگوزاریی خۆیشی ئاراسته‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد به‌وه‌ی له‌وێوه به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت ده‌هێندرێته كوردستان و ئێستا ده‌رگای توركیاش كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت له‌و دوو وڵاته بهێنین بۆ دابینكردنی به‌شه سووته‌مه‌نی، سه‌رباری ئه‌وه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشوو؛ ئه‌م ئه‌مساڵ دابینكردنی سووته‌مه‌نی بۆ هاووڵاتیان باشتر بووه.
