دەقی وتاری سەرۆكی حكومەت لە به‌ردى بناغه‌ى دوو نه‌خۆشخانه‌ى گه‌وره و باڵه‌خانه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داده‌نێت
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز، هه‌موو لایه‌كتان به خێر بێن به سه‌ر چاو.
ئه‌مڕۆ پێكه‌وه به‌شدار ده‌بین له سێ هه‌نگاوی گرنگ له وڵاته‌كه‌مان بۆ پێشخستنی بواری ته‌ندروستی له ڕووی ئیداری و خزمه‌تگوزارییه‌وه، كه ئه‌وانیش بریتین له دانانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی دروستكردنی بینایه‌ی تازه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ كۆمپانياى سيليناى ڕۆمانى كه به ماوه‌ى 750 ڕۆژ دروستى ده‌كات و ئه‌ندازيارانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيش سه‌رپه‌رشتى ده‌كه‌ن.
پڕۆژه‌ی دووه‌م دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 330 قه‌ره‌وێڵه‌ییه به بڕی 63 ملیار و 291 ملیۆن دینار، كه له لایه‌ن كۆمپانیای دارین و گرووپی ئارامه‌وه له توركيا دروست ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی سێیه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 100 قه‌ره‌وێڵه‌ییه له قه‌زای خه‌بات، له لايه‌ن گرووپى (ئه‌لمه‌رهه‌ش) ی عێراقییه‌وه دروست ده‌كرێت.
ئێمه له سه‌ره‌تای دروستبوونى كابینه‌ی حه‌وته‌م به‌ڵینمان دا كه بایه‌خێكی زۆر به پێشخستنی كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌ده‌ین. له یه‌كه‌م ڕۆژی ئه‌م كابینه‌یه‌شه‌وه به كرده‌وه ده‌ستمان كردووه به جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره.
له ڕووی گۆڕانكارییه‌وه، هه‌روه‌ها له ڕووی كۆنترۆڵكردنی هاتنی ده‌رمانه‌وه، سیستمێكی تۆكمه‌ی كۆنترۆڵمان داناوه، له ڕێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانییه‌وه كه ئێستا كارمه‌ندانی خۆشمان له‌و كۆمپانیایه فێر ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌وان كاره‌كه بگرنه ئه‌ستۆی خۆیان.
خه‌ڵكی كوردستان شاهیده كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا سه‌دان ته‌ن له ده‌رمانی خراپ له ناو بران و ڕێگه نه‌دراوه ده‌رمانى خراپ بێته ناو هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر چه‌نده له‌م بوارانه‌دا كارى زۆرترمان ماوه كه ده‌بێ ئه‌نجامى بده‌ين، به‌ڵام وه‌كوو سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌ستخۆشى له جه‌نابى وه‌زير د. ڕێكه‌وت و هه‌ڤاڵانى له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌كه‌م كه شه‌و و ڕۆژ خه‌ريكن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م كاره به ڕێكوپێكى ئه‌نجام بدرێت. له‌وه تێ ده‌گه‌ين كه ئه‌مه كارێكى ئاسان نيه، كارێكى سه‌خته، به شه‌و و ڕۆژێك به ئه‌نجام ناگات، به‌ڵام خه‌مخۆريى جه‌نابى وه‌زير و هه‌ڤاڵان و كارمه‌ندانى له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌و هێزه‌مان پێ ده‌دات كه بڵێين له‌سه‌ر ڕێچكه‌يه‌كى ڕاست به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕۆين و خوا يار بێت له ئاينده‌يه‌كى نزيكدا ده‌توانين هه‌واڵى ئه‌وه بده‌ين كه به شێوه‌يه‌كى ته‌واو ئه‌و بابه‌ته له هه‌رێمى كوردستان كۆنترۆل كراوه.
لێره ده‌مه‌وێ جه‌خت له‌سه‌ر چوار خاڵی گرنگ بكه‌م:
یه‌كه‌م: ده‌بێ ویژدانی هیچ خاوه‌ن كۆمپانیایه‌ك ڕێگه‌ی پێنه‌دات ده‌رمانی خراپ بداته خه‌ڵكی كوردستان و مرۆڤ به شێوه‌يه‌كى گشتی.
دووه‌م: ده‌بێ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كۆمپانیای تایبه‌تمه‌ند توندتر بێ له‌سه‌ر ڕێگه‌نه‌دان به هیچ كۆمپانیایه‌ك بۆ ده‌ربازكردنی ده‌رمانی خراپ بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئینجا كۆمپانیاكه هه‌ر كه‌سێكی له پشت بێت و هى هه‌ر كه‌سێك بێت. پێويسته له مه‌دا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ده‌زگا په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، زۆر به جددى هه‌وڵى ئه‌وه بده‌ن، ئێمه به ئه‌ركى خۆمانى ده‌زانين و ئه‌و ئه‌ركه‌ى كه له‌سه‌ر شانمانه وه‌كوو ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران، سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران زۆر به هێز پشتگيرى له‌و هه‌نگاوانه ده‌كه‌ين.
سێیه‌م: نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌رمی بنوێنرێت له‌سه‌ر ڕێنماییه‌كانی مۆڵه‌تدان به كۆمپانیاكانی ده‌رمان و دانانی كۆگاكانی هه‌ڵگرتنی ده‌رمان و شێوازی هه‌ڵگرتنیان له ده‌رمانخانه‌كان.
چواره‌م: داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین ئه‌ویش له لای خۆیه‌وه ڕێوشوێنی توند بگرێته به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له هاتنی ده‌رمانی خراپ بۆ عێراق، له به‌ر ته‌ندروستيی خه‌ڵكی عێراق به شێوه‌يه‌كى گشتى. هيوادارم هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريى زياتر له نێوان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له به‌غدا هه‌بێت بۆ ڕێگه‌گرتن له هێنانى ده‌رمانى خراپ بۆ هه‌موو عيراق.
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز ..
سیستمی ته‌ندروستی له عێراق و له هه‌رێمی كوردستان به گوێره‌ی خواستی سه‌رده‌میانه‌ی مرۆڤ نییه. ئێمه له هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای كاركردنی به‌رده‌وام له‌سه‌ر پێشخستنی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان و فراوانكردنیان، له هه‌مان كاتدا ئێستا به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی جیهانی، كار له‌سه‌ر دانانی پلانێكی ستراتیژی ده‌كه‌ین بۆ بواری ته‌ندروستی، بۆ ئه‌وه‌ی سیستمه‌كه له ئاستێك بێت بتوانێ چاره‌سه‌رێكی جێگه‌ی ڕه‌زامه‌نديی هه‌موو لایه‌ك بۆ خه‌ڵكی كوردستان دابین بكات. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى هه‌رێمى كوردستان و جه‌نابى وه‌زير بايه‌خێكى ته‌واو به‌و بواره ده‌ده‌ن و هه‌وڵى جدديان به‌رده‌وامه بۆ دروستكردنى ئه‌و سيسته‌مه.
ئێمه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه بۆ چاره‌سه‌ره سه‌ره‌تاییه‌كان و چاره‌سه‌ره گه‌وره‌كانیش، منداڵی من و منداڵی سه‌رمایه‌دارێك و منداڵی خێزانێكی هه‌ژار بتوانن له نه‌خۆشخانه و كلینیكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێن و بڕوا و متمانه‌ی ته‌واومان به كه‌رتى ته‌ندروستيى خۆمان هه‌بێت و بير له‌وه نه‌كه‌ينه‌وه بۆ هه‌ر شتێكى بچووك ڕوو له ده‌ره‌وه بكه‌ين.
پاراستنی ته‌ندروستی و ڕێگه‌گرتن له نه‌خۆشی و ڕێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای جۆراوجۆر، كار و ئه‌ركێكه ته‌نیا به وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌ت به شێوه‌يه‌كى گشتى ناكرێت، به‌ڵكوو خه‌ڵك به گشتی و پیشه‌وه‌ران و كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌تیش ئه‌ركێكی زۆریان ده‌كه‌وێته سه‌ر شان.
ئێمه هه‌موومان به پێی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و ئایینییه‌كان ئه‌ركه له سه‌رمان پاكوخاوێنی بپارێزین، خاوێنیش بنچینه‌یه‌كی سه‌ره‌كيی ته‌ندروستییه، بۆیه داوا له هه‌موو ماڵێك و تاكێك ده‌كه‌م هه‌ر یه‌كێكيان له ئاست خۆیانه‌وه خاوێنيی به‌رده‌رگای ماڵه‌كه‌یان و شار و گونده‌كانیان به شێوه‌يه‌كى ڕێك‌وپێك بپارێزن، هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو خاوه‌ن ڕێستۆرانت و هوتێله‌كان و كارگه‌كان ده‌كه‌ین، ته‌ندروستيی خه‌ڵك بپارێزن، ئه‌ویش به پاكی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانیانه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌مه‌وێ زۆر سوپاسی ئه‌و لیژنانه‌ی پشكنین بكه‌م كه به‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌دا ده‌گه‌ڕێن، له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستيی خه‌ڵكی كوردستان. دا‌واشیان لێ ده‌كه‌م به گه‌رموگوڕیى زیاتره‌وه به‌رده‌وام بن له چاودێریكردن و به‌دواداچوونیان.
هه‌روه‌ها هه‌ر لێره‌دا داوا له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كه‌م، كه نه‌ك ته‌نیا هه‌وڵی چاره‌سه‌ری نه‌خۆش بدات، به‌ڵكو به‌شێكی كاری گرنگی خۆی له بیر نه‌كات، كه ئه‌ویش ڕێگرتنه له نه‌خۆشی و نه‌خۆشكه‌وتنی خه‌ڵك . ته‌ندروستيی باش، سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵگه و وڵاتێك و ده‌بێ هیچ لایه‌كمان ئه‌وه له بیر نه‌كه‌ین.
كاری وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، وشیاريی ته‌ندروستيی خه‌ڵكه، پێويسته وشياريى ته‌ندروستيى خه‌ڵك به‌رز بكه‌نه‌وه، خه‌ڵك هان بده‌ن بۆ وه‌رزشكردن و خۆپاراستن له قه‌ڵه‌وی. ده‌بێ خه‌ڵك هان بده‌ن بۆ خواردنی خۆراكه سروشتییه‌كان و ناوخۆییه‌كان له جیاتی خۆراكه قوتووبه‌ندكراو و چه‌وره‌كان.
ئێستا به خۆشحاڵییه‌وه كارگه‌ی ده‌رمان دروستكردن له هه‌ولێر و سلێمانی هه‌یه و زۆر گرنگه ڕێنماییه‌كانی به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كه له لایه‌ن ئه‌و كارگانه‌وه به كوردی له‌سه‌ر هه‌موو ده‌رمانه‌كانیان بنووسرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هۆشیاريی هاووڵاتیان به‌رز ببێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌م كارگانه پێويسته گرنگييه‌كى يه‌كجار زۆر به كواليتى بده‌ن.
پزیشك و كارمه‌ندانی به‌ڕێزی بواری ته‌ندروستی،
ده‌مه‌وێ ڕووى قسه‌م له ئێوه بێت، ئێوه كار و ئه‌ركێكی پیرۆزی مرۆييتان له‌سه‌ر شانه. ئێمه له كاتێكدا ڕێز له‌و ئه‌رك و ماندووبوونه پیرۆزه‌تان ده‌گرین، له هه‌مان كاتدا داواتان لێ ده‌كه‌م پابه‌ند بن به سوێنده‌ى كه خوارووتانه له ڕووی خزمه‌تكردن به هاووڵاتیان.
هه‌ندێ دیارده له لای هه‌ندێ پزیشك په‌یدا بووه، كه به ڕاستی له‌گه‌ڵ كار و سوێندی پیشه‌یی پزیشكه‌كان ناگونجێت. بۆ نموونه بینینی دوو - سێ نه‌خۆش پێكه‌وه له یه‌ك ژووری كلینیكدا له لایه‌ن پزیشكه‌وه، كه به‌و شێوه‌یه هیچ پرایڤسی و تایبه‌تمه‌نديی نه‌خۆش ناهێڵێت، كه ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی كاری پزیشكی و پێچه‌وانه‌ى ئه‌و بنه‌مايه و ئه‌و سوێنده‌يه كه خۆتان خواردووتانه. ئه‌مه نموونه‌يه‌كى بچووكه، لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات هه‌تا نموونه‌ى گه‌وره‌تر. هيوادارم ويژدانى خۆتان سه‌رپشك بكه‌ن هه‌م بۆ كارى پزيشكيتان، هه‌م بۆ ويژدانتان به‌رامبه‌ر به ميلله‌ت و به ئايين.
زۆر جار له هه‌ندێ شوێن مامه‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ق له لایه‌ن كارمه‌ندانی ته‌ندروستییه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشدا ده‌كرێت، ئه‌وه كارێكى زۆر خراپه و كارى ده‌روونى ده‌كاته سه‌ر نه‌خۆش. هيوادارم هه‌تا بۆتان بكرێت، ڕووخۆش بن و ڕووگه‌ش بن له‌گه‌ل ئه‌و خه‌ڵكه‌ى كه ڕووتان تێ ده‌كات. هيوادارم زياتر بايه‌خ بدرێت به چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشه‌كان، زۆر جار ده‌بينين پزيشك ده‌رمانى يه‌كجار زۆر ده‌نووسێت، هيوادارم له هه‌رێمى كوردستان ئامێرى پێشكه‌وتوو دابين بكرێت بۆ ده‌ستيشانكردنى نه‌خۆشى، پێم وايه كارى گه‌وره له پيشه‌ى پزيشكيدا پێش ئه‌وه‌ى ده‌رمانى بۆ بنوورسێت، ده‌ستنيشانكردنى نه‌خۆشييه. پێويسته وه‌زاره‌ت به شيوه‌يه‌كى جددى له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه بوه‌ستێت.
بڕیاری ئێمه ئه‌وه‌یه بایه‌خێكی زۆر به چاككردن و پێشخستنی كه‌رتی ته‌ندروستيی وڵاته‌كه‌مان بده‌ین، ئێستاش زۆر به جددی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، به‌ڵام شانبه‌شانی ئه‌وه كه‌رتی تایبه‌تیش كه داينه‌مۆى سه‌ره‌كيى هه‌ر وڵاتێكه ده‌توانێت ڕۆڵێكى باش ببينێت بۆ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاريى ته‌ندروستى و سه‌رده‌ميانه له هه‌رێمى كوردستان. ئێمه له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، زۆر به بايه‌خه‌وه سه‌يرى ڕۆڵى كه‌رتى تايبه‌ت له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌كه‌ين، به تايبه‌تيش داوايان لێ ده‌كه‌م، له بابه‌تى خزمه‌تگوزاريى ته‌ندروستيدا، ڕۆڵى خۆيان زۆر زۆر به جدديتر له‌وه‌ى كه ئستا هه‌يانه ببينن، چونكه بێگومان هيچ حكوومه‌تێك به بێ پاڵپشتى و به بێ پشتگيريى كه‌رتى تايبه‌ت ناتوانێت له كاره‌كانى به‌رده‌وام بێت.
له كۆتاييدا به هيواى ژيانێكى ته‌ندروست بۆ هه‌موو گه‌لى كوردستان، هيوادارم دوور بن له هه‌موو نه‌خۆشيه‌ك، ديسانه‌وه ده‌مه‌وێ ده‌ستخۆشى له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، له جه‌نابى وه‌زير و هه‌ڤاڵانى بكه‌م، بێ ئه‌وه‌ى ناويان بێنم، باسى ئه‌وانه ده‌كه‌م كه يارمه‌تيى ئه‌و ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌و هه‌موو هه‌نگاوانه‌ى كه له سه‌ره‌تاى كابينه‌ى حه‌وته‌مه‌وه ناويانه، بۆ پێشخستنى ئه‌م بواره. هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم، هيوادارم به‌رده‌وام بن به شێوه‌يه‌كى جددى بۆ به‌جێگه‌ياندنى ئه‌و ئه‌ركه‌ى كه له‌سه‌ر شانى هه‌موومانه. هه‌موو لايه‌كتان ديسان به خێر بێن به‌سه‌ر چاو، به هيواى ئه‌وه‌ى بتوانين پرۆژه‌ى زياتر و خزمه‌تگوزاريى زياتر پێشكه‌ش به هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ين، كه به دڵنياييه‌وه شايسته‌ى هه‌موو خزمه‌تگوزارييه‌ك و هه‌موو خزمه‌تێكن. هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتوو بن و به خێر بێن به‌سه‌ر چاو. زۆر سوپاس.
