پیرۆزبایی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی كوردستانی، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی (ی.ق.ك) ،(ی.ل.د.ك)

پیرۆزبایی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی كوردستانی، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی (ی.ق.ك) ،(ی.ل.د.ك)
18 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- دكتۆر عومەر نورەدینی، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی كوردستانی لە پەیامێكدا كە وێنەیەكی بۆ (گوڵان میدیا) نێردراوە، پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی یەكێتی قوتابیانی كوردستان و یەكێتی لاوانی كوردستان دەكات، بەبۆنەی 60مین ساڵیادی دامەزراندنەكەیان، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:
به‌ بۆنه‌ی ساڵرۆژی دامه‌زراندنی هه‌ردوو رێكخراوی (ی.ق.ك) ،(ی.ل.د.ك) له‌ ناخی دلمه‌وه‌ جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م هیوادارم هه‌ر وه‌كو له‌رِابردودا سه‌لماندوتانه‌ كه‌ نوێنه‌ری رِاسته‌ قینه‌ و داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی قوتابیان و لاوان بوون ،ئومێده‌وارم ئه‌م یاده‌ هاندانیك بێت بۆ زیاتر بره‌ودان به‌ كاری پیشه‌یتان و وه‌ زیاتر خزمه‌تكردنی كورد و خاكی پیرۆزی كوردستان.

د.عمر نوره‌دینی
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی كوردستانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان
18/2/2013
Top