مه‌سرور بارزانی ساڵیادی دامه‌زراندنی هه‌ردوو رێكخراوی (ی.ل.د.ك) و (ی.ق.ك) پیرۆز ده‌كات
به بۆنه‌ی شه‌سته‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندی هه‌ردوو یه‌كێتیی تێكۆشه‌ر، (یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان)، گه‌رمترین پیرۆزباییم ئاراسته‌ی تاكه تاكه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م دوو رێكخراوه پڕ وزه‌یه ده‌كه‌م و ئاواته‌خوازم توێژه‌كانی لاوان و قوتابیانمان له چوارچێوه‌ی ئه‌م دوو رێكخراوه‌دا به گیانێكی نیشتمانپه‌روه‌رانه و چه‌كدار به په‌روه‌رده‌یه‌كی سه‌رده‌میانه، هێز و وزه‌ی له‌بن نه‌هاتووی ئه‌م توێژانه بخه‌نه خزمه‌ت پاراستن و پێشكه‌وتنی ئه‌زموونه دیموكراسییه‌كه‌مان و تێبكۆشن بۆ مسۆگه‌ركردنی داهاتوویه‌كی پرشنگدار بۆ وڵاته‌كه‌مان و گه‌یشتن به گشت ئاوات و مافه ره‌واكانمان .
ئه‌م دوو رێكخراوه به‌رده‌وام قوتابخانه‌ی پێگه‌یاندنی تێكۆشه‌رانی وڵاته‌كه‌مان بوونه و به ده‌یان سه‌ركرده‌ی سیاسیی كوردستان ده‌رچووی قوتابخانه‌ی ئه‌م رێكخراوانه‌ن.
منیش شانازی به‌وه ده‌كه‌م كه ساڵانێك له ریزه‌كانی ئه‌م رێكخراوانه‌دا خزمه‌تم كردووه، بۆیه هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا پیرۆزبایی له هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌ره دێرینانه ده‌كه‌م، كه ساڵانێك ریزه‌كانی ئه‌م رێكخراوانه سه‌نگه‌ری خه‌باتیان بووه.
ئومێدی سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی و پێشكه‌وتنی زیاتر بۆ هه‌ردوو ئه‌م رێكخراوه كاریگه‌ر و چالاكه ده‌خوازم و سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ گیانی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی هه‌ردوو رێكخراو و گشت شه‌هیدانی بزاڤی
رزگاریخوازی كوردستان داده‌نوێنم.
مه‌سرور بارزانی
١٧/٢/٢٠١٣
