شارۆچكه‌ى حاجیاوا.. سىَ كه‌س به‌تۆمه‌تى دزیكردن ده‌ستگیركر ان

شارۆچكه‌ى حاجیاوا.. سىَ كه‌س به‌تۆمه‌تى دزیكردن ده‌ستگیركر ان
17 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- هێزه‌كانى پۆلیسى شارۆچكه‌ى حاجیاوا سىَ كه‌سیان به‌تۆمه‌تى دزیكردن له‌ناو بازارِى شارۆچكه‌كه‌دا ده‌ستگیر كرد.

مسته‌فا محه‌مه‌د وته‌بێژى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى رانیه‌ رایگه‌یاند: ئه‌و سىَ كه‌سه‌ له‌چه‌ند شه‌وى رابردوودا له‌ چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كدا كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لی جۆراوجۆریان له‌چه‌ند دوكانێك دزیوه‌و پاشان ده‌ستگیر كراون و ئێستا په‌رِاو بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.
Top