له رواندز زیاتر له 7 هه‌زار جوجه‌له‌ی مریشك سووتان
عه‌قید عوسمان محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌رى به‌رگری شارستانى سۆران رایگه‌یاند: دواى ئه‌وه‌ى ئاگاداركراینه‌وه كه كێلگهیهكى به‌خێوكردنى په‌له‌وه‌ر له گوندى بێنورییان ئاگری تێبه‌ربووه ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانى به‌رگری شارستانى له بنكه‌ى سۆران و رواندز گه‌یشتنه شوێنه‌كه و هه‌رچه‌ند توانرا له ماوه‌یه‌كى كه‌م ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت به‌ڵام زیاتر له 7 هه‌زار جووجكهى مریشك له كێلگه‌كه سووتان و له‌ناوچوون و به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش زیانه ماددیه‌كانى كه به‌ر خاوه‌نى كێلگه‌كه كه‌وتووه خۆى له زیاتر له 460 ملیۆن دینار ده‌بینێته‌وه.
