13 شوبات / فهبرایهر 2013 (گوڵان میدیا)- نەقیبی پۆلیس محەمەد عەلی بەرێوەبەری پەیوەندی و راگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگەیاند: بەرە بەیانی دوێنێ لە لایەن ھاووڵاتییەکەوە ئاگادار کراینەوە کە تەرمێک لەسەر رێگای رواندز دۆزراوەتەوە و دەستبەجێش تیمەکانی پۆلیسی سۆران گەیشتنە شوێنەکە، دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش دەرکەوت کە گەنجە کوژراوەکە ناوی (ف_ع)ـە و تەمەنی (٢٩) ساڵە و خێزانداریشە و ئاسەواری لێدانی زیاتر لە (١٥) چەقۆش بە جەستەیەوە دیارە. بە پێی وتەی کەسوکارەکەشی ئەم گەنجە لە شەوی رابردووەوە نەگەراوەتەوە بۆ ماڵ و وەڵامی پێوەندییەکانیشی نەداوەتەوە.