15 دوكانی بازارِی هوتێل مێرگه‌سۆر سووتان
كافی عه‌بدولقادر ئه‌فسه‌ری ژووری عه‌ملیاتی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر راگه‌یاند: دوێنێ به‌هۆی شۆرِتی كاره‌باوه رووداوێكی ئاگر كه‌وتنه‌وه له‌ریزی ژماره‌یه‌ك له‌دوكانه‌كانی بازارِی هوتێل مێرگه‌سۆر له‌سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر كه‌وتۆته‌وه، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و كۆنترۆڵیان كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: وه‌ك له‌زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌راییدا روون بۆته‌وه رووداوه‌كه به‌هۆی شۆرِتی كاره‌باوه بووه و 15 دوكان كه زۆرینه‌یان پێڵاو ده‌فرۆشن سووتاوه، له‌و رووداوه‌دا هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه‌و ته‌نیا زیانی دارایی لێكه‌وتۆته‌وه.
