ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی به‌سه‌ر 160 خێزانی ئاواره له داره‌توو و (50) خێزان له پارێزگای كه‌ركووك دابه‌شكرد
له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا پێداویستیه‌كانی وه‌ك (ئازوقه, نه‌وت, پێخه‌ف, جلوبه‌رگ) به‌سه‌ر ئاواره‌ی كوردانی سووریا دابه‌شكرد كه ئێستاكه له‌ناحیه‌ی داره‌توو نیشته‌جێن و له‌بارو گوزه‌رانێكی خراپدان, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی رۆژانه‌یانی بۆ دابین كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌و هه‌ر له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه خێرخوازییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌ستی هاوكارییه‌كانی گه‌یه‌نرایه ژماره‌یه‌ك خێزانی پارێزگای كه‌ركووك و یارمه‌تی و پێداویستیه‌كانی وه‌ك (پێخه‌ف, نه‌وت, ئازوقه) به‌سه‌ر (50) خێزانی ئه‌و شاره‌دا دابه‌شكرا.
