دەقی وتاری سەرۆكی حكومەت لە كردنەوەی نەخۆشخانەی پار
ده‌مه‌وێ باس له بیرۆكه‌ی دانانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه و ناوی نه‌خۆشخانه‌كه بكه‌م. ناوی نه‌خۆشخانه‌كه سێ پیتی یه‌كه‌می ناوی كوڕه‌كانی كاك كۆسره‌ته (پێشڕه‌و، ئاراس، ڕێباز)، كه شه‌هید بوون.
جه‌نابی كاك كۆسره‌ت ڕۆژێك له ڕۆژان توانيويه‌تى له خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تی ڕۆڵی گه‌وره ببینێ و ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی هه‌بووه كه خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورستان بكات به هه‌موو شێوه‌یه‌ك. جه‌نابیان بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ڕۆژه خه‌باتی كردووه و له‌م ڕێگه‌یه‌شدا خۆی به شه‌خسی قوربانی و شه‌هیدی داوه و به شێوه‌یه‌كی گشتیش له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان خه‌باتی كردووه.
ئه‌مڕۆش كه ده‌رفه‌تێك هاته پێش ئه‌و شوێنه‌ی ئێستا ئێمه تیایداین و ئه‌و باڵهخانهیهمان له سه‌رى دروست كرد، پێشتر ماڵی كاك كۆسره‌تی تیادا بوو، دواتر خۆی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی كرد و بڕیاری ئه‌وه‌ی دا له‌م شوێنه ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه دروست بكرێت بۆ خزمه‌تكردنی شاری هه‌ولێر كه خۆی خه‌ڵكی ئه‌م شاره خۆشه‌ویسته‌یه.
ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی له كاك كۆسره‌ت ده‌كه‌م، سوپاسی ئه‌و ئه‌ركه ده‌كه‌م كه كاك ده‌رباز له‌م ماوه‌یه‌دا كردی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه به شێوه‌یه‌كی ڕێكوپیك له هه‌ولێر سه‌ركه‌توو بێت.
ئێمه له هه‌رێمی كوردستان مه‌به‌ستمانه كه‌رتی تایبه‌ت به شێوه‌یه‌كی زۆر ڕێك‌وپێك له بونیادنانه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌دا ڕۆڵی خۆی ببینێت. پێمان وایه حكوومه‌ت به‌بێ كه‌رتی تایبه‌ت ناتوانێت ئه‌م وڵاته ئاوه‌دان بكاته‌وه. ئێمه وای ده‌بینین كه‌رتی تایبه‌ت داینه‌مۆی دروستكردنی ئه‌م وڵاته‌یه و ده‌توانێت له زۆر بواردا ڕۆڵی خۆی ببینێت و یه‌كێك له‌و بوارانه‌ش كه‌رتی ته‌ندروستییه. لای هه‌موومان ڕوون و ئاشكرایه كه‌رتی ته‌ندروستی له كوردستان گرفتی یه‌كجار زۆری له هه‌موو ڕوويهكهوه هه‌یه و پێویستیی به‌وه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی جددی له سه‌ری ڕابوه‌ستین وهه‌وڵی چاككردنه‌وه‌ی بده‌ین. ئه‌گه‌ر زۆر به كورتی بڵێم: ئێمه چیمان له‌و كه‌رته ده‌وێت؟
ئێمه ده‌مانه‌وێ سیسته‌مێكی وای ته‌ندروستیمان له كوردستان هه‌بێت كه ئه‌گه‌ر منداڵێكی ئێمه، كه‌سوكاری ئێمه تووشی كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی ببن، ئه‌و توانایه له‌و وڵاته‌دا هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنیان ناچار نه‌بین فریای ئه‌وه بكه‌وین ئه‌م منداڵه یان ئه‌م خزم و كه‌سوكاره ببه‌ینه ده‌ره‌وه. ئه‌مه‌یه ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه له كه‌رتی ته‌ندروستیی وڵاتی خۆمان. به‌ڵێ له‌وانه‌یه زۆر جار ئێمه پێمان وابێت چاره‌سه‌ریی كه‌رتی ته‌ندروستی له وڵاتی ئێمه به كڕینی ئامێری تازه و پێشكه‌وتووه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌كه‌ی سه‌لمێندراوه.
ئێمه له به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك ئامێری زۆرمان كڕی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێكی شاره‌زامان نه‌بێت كار له سه‌ر ئه‌و ئامێرانه بكات چ سوودێكی ده‌بێت؟!، ته‌نها له شوێنی خۆیاندا كه‌وتوون و كه‌س هیچ سوودێكیان لێ وه‌رناگرێت. كه‌واته گرنگترین شت ئه‌وه‌یه ده‌بێ سیسته‌می ته‌ندروستی به شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێكتر چاك بكه‌ینه‌وه. ده‌بێ له كه‌رتی ته‌ندروستیدا ئه‌وانه‌ی پزیشكن، یان له هه‌ر پله‌یه‌كدا بن هه‌ست به گرانیی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه بكه‌ن كه كه‌وتۆته سه‌ر شانیان. به داخه‌وه زۆر جار كه‌مته‌رخه‌میی زۆر له‌م كه‌رته‌دا ده‌بینین، له زۆرێك له‌و بوارانه‌ی كه به ته‌ندروستییه‌وه په‌یوه‌ستن و نابێ كه‌مته‌رخه‌می تیادا بكرێت، به تایبه‌تی پزیشك وبرینپێچهكان.
ده‌مه‌وێ ده‌ستخۆشی له ئه‌ركی وه‌زیری ته‌ندروستی بكه‌م كه ماوه‌یه‌كه خه‌ریكه ئه‌م كه‌رته بخاته‌وه سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاستی خۆی. ده‌ستخۆشی لێ ده‌كه‌م و سوپاسی ده‌كه‌م و هیوادارم هه‌موو لایه‌كمان بتوانین یارمه‌تیی ئه‌م كه‌رته و ئه‌م وه‌زیره و ئه‌م وه‌زاره‌ته بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له كاری خۆیاندا سه‌ركه‌وتوو بن.
بێگومان ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ كردوومانه‌ته‌وه، ده‌توانێت خزمه‌تی زۆر پێشكه‌ش به خه‌ڵكی كوردستان بكات، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بینیم له ڕووی ئامێره‌وه، له ڕووی كادیری به توانا و ئیشكه‌ر و له ڕووی كارگێڕيشهوه زۆر ڕێكوپێكه، گرنگیش ئه‌وه‌یه ئه‌و پرۆژه‌یه به‌رده‌وام بێت، چونكه به ئه‌زموونی ئێمه زۆر كاری باش ده‌كرێت، به‌ڵام به‌رده‌وامنه‌بوونی وا ده‌كات ئه‌م كاره له‌یاد بكرێت و ڕابوه‌ستێت، زۆر جاران نه‌خۆشخانه‌ی گه‌وره به دیزاین و ستانداردی تازه‌وه ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ورده ورده چونكه گرنگی به بهرداومبوونى نادرێت، تووشی كێشه‌ی گه‌وره ده‌بنه‌وه.
هیوادارم ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه و نه‌خۆشخانه‌كانی دیكه‌ش له هه‌رێمی كوردستان گرنگیی زۆر به كارگێڕى و به‌رده‌وامبوونی كار تیایاندا بدرێت و له هه‌موو ڕوويهكهوه ته‌ندروستیی خه‌ڵكی كوردستان كه ئه‌ركی سه‌ره‌كیی كارمه‌ندانی ئه‌م ده‌زگایه‌یه بپارێزرێت. ئه‌وان له كاتی ده‌رچوونیان و بوونیان به پزیشك، سوێندیان خواردووه، هیوادارم ئه‌وان بۆ سوێنده‌كه‌یان ئه‌مه‌كدار بن و ئه‌مه‌كداری ئه‌و ئه‌ركه بن كه له‌سه‌ر شانیانه، چونكه ئه‌مه بهرپرسیاريهتيهكى گه‌وره‌یه، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش له كه‌رتی ته‌ندروستیمان ده‌وێت ئه‌وه‌یه كه كه‌رتێكی ته‌ندروستیی باشمان هه‌بێت، بتوانێت به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكات، نه‌ك ته‌نها كوردستان، ئێمه ده‌توانین خزمه‌تی ته‌ندروستیی ڕێك‌وپێك پێشكه‌ش به هه‌موو عێراق بكه‌ین، چونكه له كوردستان ژینگه‌یه‌كی ئاراممان هه‌یه و ده‌توانین كاری باش له ڕووی ته‌ندروستی و بواری دیكه‌دا بكه‌ین.
دیسانه‌وه ده‌ستخۆشی له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی جه‌نابی كاك كۆسره‌ت ده‌كه‌م به دروستكردنى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه و هیوادارم ببێته هاوكارییه‌كی گه‌وره بۆ خزمه‌تكردنی زیاتر بۆ هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان.
پیرۆز بێت و په‌نا به خوا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن، زۆر سوپاس.
