سه‌رۆك وه‌زيران نه‌خۆشخانه‌ى PAR له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا دوای وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز، ده‌رباز كۆسره‌ت سه‌رۆكی بۆردی نه‌خۆشخانه له په‌یڤێكدا ڕوونى كرده‌وه نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كه (١٢٠) قه‌ره‌وێله ده‌گرێته خۆى، به شێوه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری قازانج هه‌ڵنه‌گر كار ده‌كات و خزمه‌تگوزاری به پله یه‌ك پێشكه‌ش به خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌كات و كۆمپانیای میدۆزی توركی و كۆمپانیای گه‌ڵاڵه كاری دیزاین و ڕاپه‌ڕاندنیان له تيايدا ئه‌نجام داوه.
پاشان وه‌زیری ته‌ندروستی له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به نوێترین ستانداردی جیهان و تازه‌ترین ئامێر دروست كراوه و دووپاتی كرده‌وه كه بایه‌خدان به كه‌رتی ته‌ندروستی به‌شێكی گرنگی سیاسه‌تی حكوومه‌ته، به تایبه‌تيش له ڕووی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو كه‌رتی حكوومی و تایبه‌ت له بواری ته‌ندروستیدا.
دواى ئه‌وه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمی كوردستان له وته‌يه‌كدا خۆشحاڵیی خۆی به‌وه نیشان دا كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له دانانی به‌ردی بناغه‌ى ئه‌م نهخۆشخانهيهدا به‌شدار بووه.
سه‌رۆك وه‌زيران باسی له پێشخستنی كه‌رتی ته‌ندروستی له ڕێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه كرد و نیگه‌رانیی خۆی له كه‌مته‌رخه‌میی له‌و بواره‌دا نيشان دا، هه‌روه‌ها سوپاسی وه‌زیری ته‌ندروستی كرد كه ڕۆڵی خۆی له‌م بواره‌دا بینیوه، هیواشی خواست ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به‌رده‌وامی هه‌بێت و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی چ له‌و نه‌خۆشخانه‌یه، یان هی دیكه بن، له ئاست سوێندی خۆیان بن بۆ خزمه‌تی هاووڵاتيان.
