كه‌لار.. ده‌ستبه‌سه‌ر زیاتر له 20 تۆن خۆراكى خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوودا گیرا
ئازاد عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆپاراستنى ته‌ندروستى گه‌رمیان، به (كوردستان تیفى) راگه‌یاند: لیژنه‌ى چاودێری ته‌ندروستی كه یه‌كێكه له لیژنه چالاكه‌كانیان، له‌ماوه‌ى مانگى كانونى دووه‌مى ئه‌مسال دا، ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر 20 تۆن و 750 كیلۆ خۆراك و شتومه‌كى خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو.
رونیشیكرده‌وه: جۆری ئه‌و خۆراك و شتومه‌كانه، بریتیی بوون له: شیرینی، شیره‌مه‌نى، بابه‌تى جوانكاریی ورونیشیكردهوه هه‌ر له‌و مانگه‌دا، 25 فرۆشگا به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان، غه‌رامه كراون، هه‌روه‌ك 8 فرۆشگا به‌هه‌مان هۆكار داخراون.
لیژنه‌كه هه‌ر له درێژه‌ى چالاكیه‌كانى دا، 322 مۆڵه‌تى فرۆشگا و 82 ناسنامه‌ى كرێكارانى نوێكردووه‌ته‌وه، هاوكات 17 مۆڵه‌تى به شوێنكاری نوێش داوه .
