سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پەیامەكی پیرۆزبایی ئاراستەی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەكات
به‌ڕێز مامۆستا محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان
سڵاوی خواتان لێ بێت
به‌بۆنه‌ی نۆزده‌یه‌مین ساڵیادی ئیعلانكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی جه‌نابتان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و گشت ئه‌ندام لایه‌نگرانی یه‌كگرتوو ده‌كه‌م.
هیوادارم له كاروانی خهباتاندا شان به‌شانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌رده‌وام بن له پێناو وه‌دی هاتنی هه‌موو مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
ئێستاكه وڵاتمان به قۆناخێكی هه‌ستیار و یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌دا تێده‌په‌ڕێت و گۆڕانكاریی گه‌وره له‌ناوچه‌كه‌دا له ئارادایه. ئه‌م دۆخه واده‌خوازێت رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ر كاتێك زیاتر هاوكار بن و ده‌ست به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی وڵاته‌وه بگرن.
خوای گه‌وره پشت و په‌نای هه‌موو لایه‌كمان بێت
براتان
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
8/2/2013
