گه‌رمیان.. دوو هه‌زار په‌رتوك و نامیلكه به‌مه‌به‌ستی هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی خوێندن دابه‌ش كرا
به‌رێوه‌به‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به ئافره‌تان له گه‌رمیان موقه‌ده‌مى یاسایى له‌میعه محه‌مه‌د راگه‌یاند: له چوارچێوى كار‌و چالاكییه‌كانمان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كانى توندوتیژى دژى به رِه‌گه‌زى مێینه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان هه‌ڵمه‌تى دابه‌شكردنى حه‌وت جۆر په‌رتووك و نامیلكه‌ى له ناوه‌نده‌كانى خوێندن و فه‌رمانگه و رێكخراوه‌كانى سنوورى كه‌لار و كفرى و چه‌مچه‌ماڵ ئه‌نجامدا.
گوتیشی: ئه‌و په‌رتووك و نامیكلانه له حه‌وت ناونیشان پێكهاتوون كه بریتین له \"یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى، یاساى قه‌ده‌غه‌كردنى خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندى، رێكه‌وتننامه‌ى سه‌رجه‌م شێوازه‌كانى جیاكارى دژ به ئافره‌تان، یاساى بارى كه‌سێتى ژماره 188ى ساڵى 1995ى هه‌مواركراوى هه‌رێمى كوردستان-عێراق، كێشه‌كانى په‌یوه‌ندار به بارى كه‌سێتى، توندوتیژى به‌رامبه‌ر ژنان له كۆمه‌ڵگاى سویدیدا،ئه‌و په‌رتووك و نامیلكه‌كانه‌ش كه نزیكه‌ى دوو هه‌زار دانه بووه، له‌سه‌ر ئه‌ركى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى دابینكراوه و به‌سه‌ر نزیكه‌ى 100 ناوه‌ندى خوێندن و رێكخراو فه‌رمانگه‌ى حكوومییه‌كانى سنوورى گه‌رمیان دابه‌شیان كردووه."
