توركیا: خانوێك لە نێو بەندیخانە بۆ عەبدڵڵا ئۆجەلان دروست دەكات

توركیا: خانوێك لە نێو بەندیخانە بۆ عەبدڵڵا ئۆجەلان دروست دەكات
9 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- بەرپرسانی‌ بەندیخانەی ئیمراڵی‌ لە توركیا دەستیان كردووە بە دروستكردنی‌ خانویەك بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ‌ سەركردەی بەندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، بەپێی هەواڵێكی‌ رۆژنامەی‌ (میللییەت)ی‌ توركیا،‌ لە ناو بەندیخانەی ئیمراڵی‌، خانوویەكی‌ سەربەخۆ بۆ عەبدوڵَلا ئۆجەلان دروستدەكرێت، ئەو هەنگاوەی حكوومەتی توركیا، لەچوارچێوەی‌ ئەو بڕیارە دێت كە وەزارەتی‌ دادی‌ توركیا دەریكردووە، تێدا رێگا دەدات بە دروستكردنی‌ خانویەكی‌ سەربەخۆ لەهەر بەندیخانەیەكی توركیا دا ، بەپێی هەواڵەكە وەزارەتی‌ دادی‌ توركیا بڕیاریداوە پاداشتی‌ ماددی‌ ئەو زیندانیانەش بدات، كە رەوشی‌ بەندیخانەكان تێكنادەن و هاوكات مافی‌ چاوپێكەوتنی‌ زیندانییەكانیش لەگەڵ هاوسەرەكانیان سێ مانگ جارێك لە 3 كاتژمێرەوە بۆ 24 كاتژمێر درێژكردووەتەوە، شایەنی باسە وەك رۆژنامەی میللیەت ئاماژەی پێداوە: خانوەكەی ئۆجەلان لە پێداویستییەكان وەك چێشتخانەو هۆڵێك پێك دێت.
Top