6 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- له درێژه‌ى هه‌نگاوه‌كانى ده‌زگاى گشتى كاروباری مین بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى هاووڵاتیان له مه‌ترسییه‌كانى مین و ته‌قه‌مه‌نى جه‌مال جلال به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروباری مین له‌پارێزگاى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ شاندێكى زانایانى ئایینى به‌سه‌رۆكایه‌تى وه‌یسى سه‌عید به‌رێوه‌به‌رى ئه‌وقافى سۆران كۆبۆوههو تێیدا هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر خستنه‌رووى زیانه‌كانى مین و خۆپاراستن لێی لهرێگاى هه‌ڵمه‌تێكى هۆشیاریی كه له لایه‌ن مامۆستایانى ئایینى و وتاره‌كانى رۆژى هه‌ینییه‌وه به‌رێوه‌بچێت به‌تایبه‌تى به‌هۆى كاریگه‌ریى ئه‌و شه‌پۆله بارانبارین ولافاوهى كه‌له چه‌ند رۆژى رابردوو روویداو، بووه هۆى هاتنه خواره‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك مین و ته‌قه‌مه‌نى بۆ سه‌ر رێگاكان، بۆ ئه‌مه‌ش جه‌خت له‌سه‌ر دانانى به‌رنامه‌و پلانێك كرا بۆ زیاتر ئاشناكردنى مامۆستایانى ئایینى بهكاریگهریى و مه‌ترسییه‌كان مین. لاى خۆشیه‌وه به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى مینى هه‌ولێر رۆڵى مامۆستایانى ئایینى سنوره‌كه‌ى له هۆشیار كردنه‌وه‌ى هاووڵاتیان له‌ماوه‌ى رابردوو به‌رز نرخاند و هیواشى خواست له‌ئایینده‌شدا له‌سه‌ر هه‌مان به‌رنامه به‌رده‌وام بن و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌وقافى سۆرانیش دووپاتى هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى مامۆستایانى ئایینى سنوره‌كه‌ى كرده‌وه بۆهه‌ر كارێك له‌پێناو پاراستنى گیانى هاوولاتیان.