وەزیری گواستنەوە و ئاوەدانكردنەوەی ئەڵمانیای فیدڕاڵ بهیاوهری شاندێك سەردانی كوردستانی كرد
جێگای ئاماژە پێ كردنە شاندی بازرگانان و كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا پێكهاتوون لە 50 پەنجا كۆمپانیا لە بوارەكانی دروست كردنی ڕێگاوبان و پرد و تونێل و گواستنەوەی زەمینی و گواستنەوەی گشتی وە پڕۆژەی جۆراوجۆری بواری بیناسازی , بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاشنای ڕەوشی گەشەسەندن و ئاوەدان كردنەوەی هەرێمی كوردستان بن وە دەرفەتی پڕۆژەكانی سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنان لە ناوچەكەدا بزانن ئەمەش بە مەبەستی بەشداریكردنی كۆمپانیا ئەڵمانیاكان لەم گەشەسەندنە , دوواتر وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەحێ كردن لە ووتەیەكدا بۆدەزگاكانی ڕاگەیاندن مەبەستی سەردانەكەی شاندی میوانی بۆ هەرێمی كوردستان ڕوونكردەوە و ڕایگەیاند كە حكومەتی هەرێمی كوردستان زۆر بە گرنگییەوە دەڕوانێتە ئەم سەردانە لەم ئاستە دا و بەم ژمارە زۆرەی كۆمپانیا ئەڵمانیەكان كە ڕۆڵی گەورەی دەبێت لە پتەو كردنی پەیوەندییەكانی ئابووری و بازرگانی نێوان هەردوولا .
ههروهها بڕیاره سبهینێ رۆژ چوار شهممه 6/2/2013 كۆڕبەندێكی ئابووری لە نێوان شاندی میوان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان له ههولێری پایتهخت ساز بكرێت.
