له‌ گه‌رمیان هۆبه‌ى ته‌ندروستى ده‌روونى ده‌كرێته‌وه‌

له‌ گه‌رمیان هۆبه‌ى ته‌ندروستى ده‌روونى ده‌كرێته‌وه‌
23ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- به‌پێی فه‌رمانێكی كارگێرِی ته‌ندروستى گه‌رمیان به‌ ژماره‌ 232 له‌ به‌روارى 17/1/2013 كه‌ ئاماژه‌ى داوه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى برِیاریدراوه‌ به‌ كردنه‌وه‌ى هۆبه‌ى ته‌ندروستى ده‌روونى.

محه‌مه‌د ئیسماعیل به‌رپرسی هۆبه‌كه‌ راگه‌یاند: ئامانج له‌ كردنه‌وه‌ى ئه‌م هۆبه‌یه‌ گه‌شه‌دانه‌ به‌كارى ته‌ندروستى ده‌روونى، به‌هۆی گرنگی ئه‌م بواره‌. ئاماژه‌ى دا كارى هۆبه‌كه‌ بینینی نه‌خۆشه‌ ده‌روونیه‌كان و ئه‌نجامدانى چالاكی دیكه‌یه‌ بۆ بره‌ودان به‌ بوارى هۆشیاری ده‌روونى و هه‌روه‌ها ئاشناكردنى هاووڵاتیان به‌م بواره‌. ئه‌وه‌ش به‌ هاوكارى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى دیكه‌و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نى.
Top