ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی و به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی گۆڕان ده‌كه‌ن
پێشتر محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر هه‌شتی شه‌وی رابردووی ئێن ئاڕ تی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، هه‌موو لایه‌ك له هه‌رێمی كوردستان كه چاودێری له بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن، بێئومێدبوون له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات چاكسازی بكات.
وتیشی، به‌ڵام ئه‌م كۆبونه‌وانه هه‌لێكه و پێویسته حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات سوودی لێوه‌رگرن و ده‌ست بكه‌ن به پرۆسه‌ی چاكسازی.
محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم، ڕاشیگه‌یاند، وا پێویست ئه‌كات كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ دواین كۆبونه‌وه بێت.
له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانی وه‌فدی یه‌كێتی و پارتی بۆلای پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن، بڕیاره سبه‌ینێ سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بكه‌ن.
