شاندی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆبوونه‌وه
دوای كۆبوونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی، به‌رهه‌م ساڵح، رایگه‌یاند: كۆبونەكە ئیجابی بوو، باسی ده‌سته‌ی دیالۆگی نیشتیمانمان كرد‌و، هەڵویستی یه‌كێتی و پارتیمان روونكرده‌وه كه ئامادەن لەسەر هەمو ئەو بابەت و دۆسیانەی كە بۆ یەك ریزی كوردستانی پێویستن، قسه‌بكه‌ن.
وتیشی : دڵنیام بە پشتیوانی ئەم حزب و هێزانە بۆ دەرەوە و ناوەخۆی هەریم دەتوانین ستراتیژیەتی نیشیتمانی دابنێین، دڵنیاین له‌وه‌ی به‌جدیه‌تی ئه‌م لایه‌نه سیاسیانه ده‌توانین رێزه‌كانی میللـه‌ته‌كه‌مان تۆكمه‌تر بكه‌ین و حوكمڕانی كوردستان باشتر بكه‌ین و به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی تری به‌رین.
