یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌ نه‌خۆشى ئه‌نفلوه‌نزاى په‌تایى H1N1 له‌ كوردستان تۆمار كرا

یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌ نه‌خۆشى ئه‌نفلوه‌نزاى په‌تایى H1N1 له‌ كوردستان تۆمار كرا
دوا به‌ دواى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌نفلوه‌نزاى په‌تایى H1N1 له‌چه‌ند ولاَتێكى دنیا و تۆماركردنى چه‌ند حاله‌تێكى نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌عێراق و گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى پێویست بۆ به‌ره‌نگارى بونه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌باشى ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان له‌رووى په‌تاگه‌ریى و كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى ده‌رباره‌ى نه‌خۆشیه‌كه‌ و تۆماركردنى حاڵه‌ته‌كان، هه‌روه‌ها دیارى كردنى شوێنى تایبه‌ت له‌نه‌خۆشخانه‌كان بۆ جیاكردنه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى كه‌ پێویستیان به‌ خه‌واندن هه‌یه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌كان له‌گه‌ڵ جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌بوونى برێكى باش له‌ده‌رمان و كه‌لوپه‌لى خۆپارێزى وتاقیگه‌ى و ده‌ست كردن به‌ هه‌ڵمه‌تى هۆشیارى كردنه‌وه‌ى هاوولاَتیان.

یه‌كه‌م حاڵه‌تى توشبوون به‌ نه‌خۆشى ئه‌نفلۆه‌نزاى H1N1 له‌هه‌رێمى كوردستان تۆمار كرا كه‌ ژنێكى ته‌مه‌ن 63 ساڵه‌یه‌و خه‌ڵكى له‌پارێزگاى سلێمانییه‌و نه‌خۆشى درێژخایه‌نى بۆریه‌كانى هه‌ناسه‌ى هه‌یه‌ و له‌ئێستادا له‌بارودۆخێكى ته‌ندروستى باشه‌و له‌ژێر چاودێرى ته‌ندروستى دایه‌، لێره‌وه‌ هاوولاَتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌موو رێوشوێنێكى پێویست له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ پێشگیرى و كۆنترۆڵكردنى نه‌خۆشیه‌كه‌ و ده‌رمانى پێویست هه‌یه‌ له‌ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان، هاوكات داواكارین هاوولاَتیان پابه‌ندى رێنمایه‌كانى خۆپارێزى بن.
Top