له‌ سۆران سه‌نته‌رێكى پزیشكى داخرا

له‌ سۆران سه‌نته‌رێكى پزیشكى داخرا
21ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- له‌ میانه‌ى به‌دواداچوونه‌كانى لیژنه‌ هاوبه‌شى قائیمقامییه‌تى قه‌زاى سۆران سه‌نته‌رێكى تایبه‌ت به‌ پزیشكى چاو و دوو شیرینه‌مه‌نى به‌ هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ رێنماییه‌كانه‌وه‌ داخران، سه‌نته‌ری ره‌یحان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پزیشكى چاو به‌ هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ رێنماییه‌كانى ته‌ندرووستى و فرۆشتنى ده‌رمانى گران به‌ هاووڵاتیان و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى تایبه‌ته‌ به‌ نه‌خۆشییه‌كانى چاو، به‌ڵام جۆره‌ها نه‌شته‌رگه‌ریی له‌ بواره‌كانى دیكه‌ تێیدا ئه‌نجام ده‌درێت له‌ لایه‌ن لیژنه‌ى ناوبراوه‌و برِیاری داخستنى درا، هه‌روه‌ها دوو شیرینه‌مه‌نیش به‌ هه‌مانشێوه‌ له‌ ئه‌نجامى پابه‌ندنه‌بوون به‌ رێنماییه‌ ته‌ندرووستییه‌كانه‌وه‌ به‌ بریاری لیژنه‌ داخران.
Top