دایكی به‌شار ئه‌سه‌د ڕایكرد
هاوڵاتیان به فرانس پریسیان راگه‌یاند، ئه‌نیسه مه‌خلوف هاوسه‌ری حافز ئه‌سه‌د، ماوه‌ی 10 رۆژه له دوبه‌یه و له نزیكی كچه تاقانه‌كه‌ی بوشرا ئه‌سه‌د نیشته‌جییه، كه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی له چه‌ند مانگی رابردوو گه‌یشتۆته دوبه‌ی.
بوشرا ئه‌سه‌د هاوسه‌ری یه‌كێك له گه‌وره به‌رپرسانی پێشووی ده‌زگای ئاسایشی سوریا عاسف شه‌وكه‌ت بوو كه له ته‌مموزی ساڵی رابردوو له كرده‌وه‌یه‌كی كوشتن له‌گه‌ڵ سێ گه‌وره به‌رپرسی دیكه كوژران.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه كه‌سایه‌تی ئۆپۆزسیۆن و سه‌رۆكی گروپی \"مه‌سیحییه‌كانی سوریا له پێناو دیموكرات\"" و سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ڕی \""كولنا شوره‌كا\"" ئه‌یمه‌ن عه‌بدولنور به فرانس پریسی راگه‌یاند، جێهێشتنی سوریا له‌لایه‌ن دایكی به‌شار ئه‌سه‌د، ئاماژه‌یه‌كی نوێیه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌سه‌د له‌نێو خانه‌واده‌كه‌ی خۆی كۆنترۆلی له‌ده‌ستداوه.
چاودێرانیش پێیان وایه، دیارترین ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌وروبه‌ری ئه‌سه‌د ماونه‌ته‌وه برایه‌كه‌ی عه‌قید ماهیر ئه‌سه‌ده (ته‌مه‌ن 44 ساڵ) كه سه‌ركردایه‌تی فرقه‌ی چواری سوپای سوریا ده‌كات و به‌رپرسه له ئاسایشی پایته‌خت هاوشانی ئه‌ویش خاڵه‌كه‌ی محه‌ممه‌د مه‌خلوف و هه‌ردوو كوڕه‌كانییه‌تی.
هه‌ر له چه‌ند مانگی رابردوو ژماره‌یه‌كی زۆری بسنسمان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی سوریا گه‌یشتونه‌ته دوبه‌ی.
به‌پیی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌وه‌ته‌ی له ئازاری 2011 راپه‌ڕین له دژی سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستی پێكردوه، زیاتر له 60 هه‌زار كه‌س كوژراون كه ئه‌و راپه‌ڕینه بۆ ململانیی چه‌كداری گۆڕا."
