له‌ جه‌له‌ولا تیرۆریستان به‌جلی سه‌ربازیه‌وه‌ هاووڵاتیان گووللـه‌ باران ده‌كه‌ن

له‌ جه‌له‌ولا تیرۆریستان به‌جلی سه‌ربازیه‌وه‌  هاووڵاتیان  گووللـه‌ باران ده‌كه‌ن
20ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی جه‌له‌ولا هه‌واڵی پاكتاوكردنی خێزانێكی له‌ شاره‌دێی جه‌له‌ولا رِاگه‌یاند و ئاشكراشیكرد پاش گه‌یشتنی پۆلیسی به‌ بۆمبی چێنراو 4 پۆلیسی بریندار كران.

عه‌دنان محه‌مه‌د ئه‌فسه‌ری سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵگری له‌ پۆلیسی جه‌له‌ولا راگه‌یاند: له‌ ناوچه‌ی تبجی جه‌له‌ولا تیرۆریستان به‌جلی سه‌ربازییه‌وه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر مالێك و دایك و كورِێك له‌ماڵه‌كه‌ ده‌بن هه‌ردووكیان گوولله‌ باران ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌كرده‌وه‌یه‌كی مه‌فرزه‌یه‌كی پۆلیسی جه‌له‌ولا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ چونه‌ته‌ شوێنی رِووداوه‌كه‌ و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان بۆمبێكی چێنراو پێیاندا ته‌قیه‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ 4 پۆلیس به‌ سه‌ختی برینداربوون.
Top