یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە لەساڵی نوێ‌ دا

یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە لەساڵی نوێ‌ دا
19ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- بەسەرپەرشتی د.عصمت محمد خالد وەزیری پەروەردە، یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت لەساڵی نوێدا ئەنجام درا . لە كۆبوونەوەكەدا لە لایەن ئەنجوومەنی وەزارەت چەند تەوەرەیەك گفتوگۆی لە بارەوە كرا گرنگترین تەوەر، پێك هاتبوو لە كردنەوەی سەنتەری ڕاهێنان بۆمامۆستایانی هەڵَگری بڕوانامەی دبلۆم بۆ ماوەی (2)ساڵ و بۆ ئەم مەبەستەش بڕیاردرا بە پێك هێنانی لیژنەیەك تاكو ورك شۆپ ئەنجام بدات بۆ دەستنیشان كردنی پێداویستی كردنەوەی ئەم سەنتەرە لە سنوری پاریزگاكان.


تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تەكەس لەسەر جێبەجێكردنی گواستنەوەی بەڕێوبەرایەتی بیناسازی لەبەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەكان بۆ سەر میلاكی دیوانی پارێزگاكان كرا. هەرلە كۆبوونەوەكەدا بۆ بەرنامەی خۆراكی قوتابخانەكان بڕیار درا بە پێك هێنانی لیژنەیەكی پسپۆر تاوەكو دیراسەتێكی زانستیی بۆ چۆنیەتی جێبەجێكردنی ئەم پڕۆگرامە بە پێی ئەو واقعەی كە هەمانە دیاری بكات.


تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە پلانی خەرجكردنی پشكی بەشی پارێزگاكان بوو لەو (50)ملیۆن دۆلارەی كە لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیران دابین كراوە, هەروەها ئەو پڕۆژانەی لەو پشكەدا چۆتە بواری جێبەجی كردن .


هاوكات لە بەشێكی كۆبوونەوەكە دا بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفال كراوان بۆ یادی (25) ساڵەی ئەنفالكراو كیمیاباران بڕیار درا ڕۆژی شەممە 2/3/2013 لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن بەپرۆگرامێكی داڕێژراو ئەم یادە بەرز رابگیرێت و رێز لە نەوەی ئەنفالكراو و شەهیدان و كیمیاباران بنرێت لەگەڵ دانانی چەپكە گوڵ لەكاتی بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان .
Top