له گه‌رمیان 421 حاڵه‌تى توندوتیژى به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان تۆمار كراون
به پێى ئه‌و ئاماره له ماوه‌ى ساڵى رابردوو، له ناوچه‌ى گه‌رمیان كه سنوورى شاره‌كانى كه‌لار و كفرى و چه‌مچه‌ماڵ ده‌گرێته‌وه 421 حاڵه‌تى توندوتیژى دژ به ئافره‌تان تۆمار كراون كه به‌مشێوه‌یه‌یه: كوشتن پێنج حاڵه‌ت، خۆكوشتن پێنج حاڵه‌ت، سوتان 28 حاڵه‌ت، خۆسووتان پێنج حاڵه‌ت، ئه‌شكه‌نجه‌دان 135، ده‌ستدرێژى سێكسى نۆ حاڵه‌ت و تۆماركردنى سكالاَ 234 بووه.
ئاماره‌كه ده‌ریده‌خات كه زۆرترین رێژه‌ى توندوتیژییه‌كان له سنوورى شارى كه‌لار روویانداوه به‌و پێیه‌ى سێ حاڵه‌تی كوشتن و 144 سكالاَ، هه‌روه‌ها 13حاڵه‌تى سوتان و خۆسوتان و هه‌شت حاڵه‌تى ده‌ستدریژى سێكسى تۆمار كراون، ته‌نها له رِووى كوشتن نه‌بێت كه چه‌مچه‌ماڵ له‌و ساڵه‌دا زۆرترین ئافره‌تى تێیدا كوژراوه ئه‌ویش بریتییه له سێ حاڵه‌ت، هه‌ر به پێى ئاماره‌كه، له ساڵى 2012دا رێژه‌ى توندوتیژییه‌كان به به‌راورد به سالاَنى پێشووتر زیاتر بووه و له ناویانیشدا حاڵه‌تى ده‌ستدرێژى سێكسى.
