لقی 26ی پارتی لە چۆمان كرایەوە
لە دەستپێكی رێو رەسمەكەدا لە لایەن دوو كوڕە شەهیدی ناوچەكە پەردە لە سەر تابلۆی لق لادراو پاشان عەبدولرەحمان مەلا رەسول بەرپرسی لقی (26)ی گوڵان، لە پەیڤێكدا بەخێرهاتنی میوانان و ئامادەبووانی كرد، كردنەوەی لقی (26) ی گوڵانی بە دەستكەوتێكی گرنگ لە قەڵەمدا بۆ ئەوەی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان وەك چۆن خزمەتێكی بەرچاوی بە ناوچەكە كردووە بەردەوام بێت و هەوڵی زیاتری خۆش گوزەرانی بۆ دانیشتوانەكەی بدات.
دواتر كاكەمین نەجار بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركرادایەتی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان لە وتەیەكدا باسی لە بەرخودان و هەوڵ و تێكۆشان و ماندووبوونی خەڵكی دەڤەری باڵەكایەتی كرد، كە لە شۆڕشی ئەیلولی مەزن و شۆرشی گوڵانی پێشكەوتوو خوازدا لە پێناو وەدیهێنانی ئامانجە رەواكانی گەلی كورد تێكۆشاوون و هەمیشە خەڵكی ئەو دەڤەرە خزمەتێكی گەورەیان بە پێشمەرگە كردووەو بۆیەش ناوی لانەی شۆرشی ئەیلولی مەزن و گوڵانی پێشكەوتوو خوازی پێ براوە.
