بەدواداچوون و باشترکردنی کارەکانی ڕێکخراوەکانی قوتابیان و لاوان و ئافرەتان لەکۆبونەوەیەکدا
لەسەرەتایی کۆبونەوەکەدا باس لە کەشی سیاسی عێراق بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی کرا و هاوکات باس لە ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کوردستان کرا بۆ پێشەنگ بوون لە بەژداریکردن لە چارەسەر کردنی قەیرانەکان .
هەروەها کاروچالاکییەکانی هەرسێ سکرتاریەت لەماوەی ساڵی ڕابردوودا هەڵسەنگێنران و ووتوێژ و ڕاگۆڕینەوەش بۆ باشترکردن و بەرەو پێشچووەچونی کارەکانیان لەم ساڵدا کرا .
هاوکات بەرنامەی نوێی کارکردن و هاندان بۆ زیاتر خزمەتکردنی ئەو سێ توێژە و جەختی لێکرایەوە .
شایەنی گوتنە ئەندامانی سکرتاریەتی هەرسێ سکرتاریەت و ئەندانی دەستەی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان ئامادەی کۆبونەوەکە بوون
