سلێمانی؛ کۆمەڵێک خۆراکی نەشیاو دەستی بەسەردا گیرا
له‌وباره‌یه‌وه \"سۆران غه‌فوور\"" به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی لیژنه‌ی بازرگانی سلێمانی به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری رایگه‌یاند: \""له‌و شوێنه‌دا که گونجاو نه‌بوو بۆ ئه‌و کاره ئه‌و هاوڵاتییه چه‌ند به‌روبوومێکی خۆراکی که هیچ پشکنینێکی بۆ نه‌کراوه و مێژوویی ده‌رچوون و به‌سه‌رچوونی به‌شێوه‌یه‌کی ساخته دروست کردووه و کردوویەته ناو کیسه‌وه که به‌وته‌ی لیژنه‌ی چاودێریی بازرگانی له بنچینه‌دا ئه‌و خۆراکانه مه‌رجی ته‌ندروستیان تێدا نه‌بووه.
سۆران غەفوور گوتی: \""خۆراکه‌کان بریتیبوونه له کشمیش، ناو‌کی کوله‌که، به‌هارات، زه‌رده‌چێوه، ترشیی هاڕاو و زۆرێک له دا‌و و ده‌رمانی جۆراوجۆر که له‌م مهخزهنهدا به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی کۆیان کردۆتەوه."
