14ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- به‌هوَى بارینى به‌فرێكى زوَر له‌چیاى ماكوَكى ده‌ڤه‌رى راپه‌رِین له‌ماوه‌ى چه‌ند روَژى رابردوودا، پاسه‌وانه‌كان و كارمه‌ندانى بورجى ته‌له‌فزیوَنى سلێمانى له‌سه‌ر ئه‌و چیایه بوَ ماوه‌ى چوار روَژ رێگایان لێده‌گیرێت و رووبه‌رِووى مه‌ترسییه‌كى زوَرى برسێتى و سه‌رما ده‌بنه‌وه، به‌لاَم به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى رێگاوبانى راپه‌رِین فریایان ده‌كه‌وێت و ئامێره‌كانیان بوَ ماوه‌ى دوو روَژ له‌هه‌وڵى پاككردنه‌وه‌و كردنه‌وه‌ى رێگاكه‌دا ده‌بن تا سه‌ره‌نجام دوێنێ توانیان رێگاكه پاكبكه‌نه‌وه‌و پاسه‌وان و كارمه‌ندانى ئه‌و بورجه له‌سه‌ر چیاكه ده‌رباز بكه‌ن. به‌رێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى رانیه‌ى ته‌له‌فزیوَنى سلێمانى و رایوَى ده‌نگى كوردستان -رانیه رایگه‌یاند: له‌م چه‌ند روَژه‌ى رابردوودا له‌سه‌ر چیاى ماكوَك نزیكه‌ى یه‌ك مه‌ترو نیو به‌فر باریوه‌و ئه‌مه‌ش بووه هوَى گیرانى رێگاى سه‌ر ئه‌و چیایه كه بورجى راگه‌یاندنه‌كه‌ى ئێمه‌و بورجى ئاسیاسێڵیشى لێیه، ئه‌مه‌ش بووه هوَى درووستبوونى مه‌ترسى برسێتى و سه‌رما بوَ پاسه‌وان و كارمه‌نده‌كانمان، هه‌ر بوَیه داوامان له به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى رێگاوبانى راپه‌رِین كرد بوَ هاوكاریكردنمان به پاككردنه‌وه‌ى رێگاكه،خوَشبه‌ختانه ئه‌وان به‌ده‌نگمانه‌وه هاتن و توانیان رێگاكه پاكبكه‌نه‌وه‌و پاسه‌وان و كارمه‌نده‌كانمان رزگاربكه‌ن،هه‌ربوَیه سوپاس و ده‌ستخوَشییان لێده‌كه‌ین.