ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو: حوکمڕانی مالیکی عێراقی گەیاندە ئەم قۆناغە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو: حوکمڕانی مالیکی عێراقی گەیاندە ئەم قۆناغە
12ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕادەگەێنێت بارودۆخی ئێستای عێراق دەرەئەنجامی ئەو شێوازە حوکمڕانیەیه کەلە عێراق لەلایەن مالیکەوە بەڕێوە دەبرێت.

لە لێدوانێکدا بۆ kdp.info سەمیر سەلیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەربارەی بارودۆخی ئێستای عێراق و هەڵوێستی حزبەکەیان گوتی \" دووهۆکار کاریگەری لەسەرە بارودۆخی ئێستای عێراق هەیە، یەکەم ئەو بارودۆخەی لە جیهان دەگوزەرێک، دووەم ئەو شێوازە حوکم ڕانیەیی کەلە عێراق لەلایەن مالیکەوە بەڕێوە دەبرێت، وەک کۆکردنەوەی دەسەڵات و بەسەربازی کردنی وڵات کە لەئەنجامیدا لایەنەکانی دیکەی عێراق هەست بە پەراوێز خستن دەکەن بۆیە ئەم دەرئەنجامەی لێکەو تۆتەوە\"".

گوتیشی \"" دەبێت هەموو هێزە سیاسیەکان پێکەوە کاربکەن بۆ ئەوەی یەک دەنگ بن لەسەر چارەسەر کردنی کێشەکان و یەک دەنگ بن لەسەر هەڵوێستەکانیان \""."
Top