قایمقامێ شێخان خوی کوشت

قایمقامێ شێخان خوی کوشت
12ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- کاتژمێر نۆی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ قایمقامی قەزای شێخان حەسۆ نەرمو, بە دەمانچە گوللـەیەکی لەسەری خۆی داوەو دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دھۆک کراو لەوێ گیانی لە دەستدا.

کەسێکی نزیک لە رووداوەکە بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: قایمقامی شارۆچکەی شێخان حەسو نەمرۆ ماوەی ٢٠ روژە لە دەرەوەی وڵات لە ئەڵمانیا بوو, چەند روژێک پێش ئێستا گەڕایەوە بۆ ھەرێمی کوردستان, بڕیار وابوو سبەی دەست بە دەوامی خۆی بکات، بەڵام ئەمڕۆ بە ھۆکارێکی نادیار بە گوللـەیەکی دەمانچە ھەوڵی خۆ کوشتنی داوە و گوللـەیەکی لە سەری خۆیداوە، لە کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دھۆک گیانی لەدەستدا.
ھەرلەمباریەوە بەڕێوەبەری راگەیاندنی پولیسی دھۆک بریندار حەمید شەریف, بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ئێستا پۆلیسی دھۆک و لایەنە ئیدارییەکانی ئەو شارە لەگەڵ کەسوکاری قایمقام تەرمی حەسۆ نەرمۆیان بە خاکسپارد و دواتر لە کونگرەکێ روژنامەوانی زانیاری تەواو بو دەزگاکانی راگەیاندن رادەگەیەنن.
بەپێی ئەو زانیاریەی بەدەست ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر کەوتووە قایمقامی قەزا شێخان لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی خوی کوشتووە.
حەسۆ نەرمۆ لە دایکبووی ١٩٥٥ ە.
دوای کەمێکی دیکە زانیاری تەواو لە لایەن پولیسی دھۆک رادەگەیەنرێت.
Top