سه‌رۆکایه‌تیی هه‌ریمی کوردستان، تیرۆکردنی سێ‌ ژنه‌ چالاکوانی کوردی له‌ پاریس سەرکۆنە کرد

سه‌رۆکایه‌تیی هه‌ریمی کوردستان، تیرۆکردنی سێ‌ ژنه‌ چالاکوانی کوردی له‌ پاریس سەرکۆنە کرد
12ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وێڕای بە توندی سەرکۆنەکردنی تیرۆرکردنی سێ ژنە چالاکوانی کورد لە پاریس، هاوکات هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشیی به‌ که‌سوکار و هاورێ‌ و هاوسه‌نگه‌رانی قوربانییه‌کان راده‌گه‌یه‌نێت. داوایش له‌ حکوومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌کات هه‌وڵه‌کانی چڕ بکاته‌وه‌ له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌ران و ئاشکراکردنی ئه‌و ده‌ست و لایه‌نانه‌ی ‌له ‌پشتی ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره‌ تیرۆریستییه‌وه‌ بوون.
دەقی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: \"زۆر به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی تیرۆرکردنی سێ‌ ژنه‌ چالاکوانی کورد ( سکینه‌ جانسیز و فیدان دۆغان، وله‌یلی سویلمیز) مان پێگه‌یشت، که‌ رۆژی 10/1/2013 له‌ئه‌نجامی کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی له‌پاریس گیانیان له‌ده‌ستدا . له‌کاتێکدا به‌توندی ئیدانه‌ی تیرۆرکردنی ئه‌م چالاکوانه‌ کوردانه‌ ده‌که‌ین، هاوکات هاوخه‌می وسه‌ره‌خۆشی خۆمان به‌که‌سوکار و هاورێ‌ وهاوسه‌نگه‌رانی قوربانیه‌کان راده‌گه‌یه‌نین، هیوادارین ئه‌م رووداوه‌ نه‌بێته‌ ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتیانه‌ی پرسی کورد له‌ تورکیا له‌ئارادایه‌. داواش له‌حکومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌که‌ین هه‌وڵه‌کانی چڕبکاته‌وه‌ له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌ران وئاشکراکردنی ئه‌و ده‌ست و لایه‌نانه‌ی که‌له‌پشتی ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره‌ تیرۆریستیه‌وه‌بوون.\"""
Top