رِاگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سول به ناوی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه به‌خێرهاتنی گه‌رمی سه‌رۆك بارزانی و وه‌فدی هاورِێی كرد، سوپاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیشی پێ راگه‌یاند، كه له‌وه‌ته‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌سه‌فه‌ری چاره‌سه‌ركردندایه، به‌رده‌وام هه‌واڵی ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی پرسیوه‌و هه‌روا دووجاریش له‌و ماوه‌كورته‌دا سه‌ردانی سلێمانی كردووه‌و له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیدا كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی ئه‌نجام داوه.
دواتر سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی كرده‌وه كه به‌رِێزی و هه‌ڤاڵانی تری مه‌كته‌بی سیاسی پارتیش بۆ ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی زۆر به په‌رۆشن و هیواشی خواست كه زوو چاك ببێته‌وه‌و بگه‌رِێته‌وه ناومان و كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی هه‌ردوولا به‌به‌شداری سه‌رۆك تاڵه‌بانیش بكرێن. هه‌روا وتیشی: جه‌نابی مام جه‌لال هه‌ر هی یه‌كێتی نیه، هی پارتیشه و هی هه‌موو كورده. سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پاراستنی هاوپه‌یمانی نێوان پارتی و یه‌كێتی كرده‌وه‌و ئه‌مه‌شی به په‌یامێك بۆ یارونه‌یاران ناوبرد .
ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوو له باسكردنی بارودۆخی عیراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان و به‌غدا، بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ی كوردستان كه ئه‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، بارودۆخی ناوخۆی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كان و خۆپیشاندانه‌كانی ژماره‌یه‌ك پارێزگا‌و شاری عیراق.
كۆبوونه‌وه به وردی و به شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه و له‌به‌ررِۆشنایی قووڵتر بوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌جیاجیاكانی عیراق و ئه‌و ناجێگیرییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه به‌رۆكی عیراقی گرتووه، بارودۆخی عیراق تاووتوێكراو به نیگه‌رانییه‌وه له په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌و شاروشارۆچكانه‌ی عیراقی كۆڵییه‌وه، كه خۆپیشاندان و نافه‌رمانی ئه‌هلی له دژی حكومه‌تی عیراق تیایاندا به‌رده‌وامه. هه‌ردوو لا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه كێشه‌كه كێشه‌ی حوكمرِانی عیراقه، كه ناكرێ و جێی قبوڵ كردن نیه شێوازی حوكمرِانی تا سه‌رو به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت. هه‌ردوولا كۆكبوون كه نه‌خشه‌رِێگای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه راستكردنی رێرِه‌وی حوكمرِانییه. له‌و باره‌وه هه‌ردوولا پێیان وابوو هاوپه‌یمانی نیشتمانی عیراق، كه له‌دیدی یه‌كێتی و پارتیدا و كێشمه‌كێشانه‌دا ته‌ره‌ف نیه، به‌ڵام له راستكردنه‌وه‌ی رێرِه‌وی حوكمرِانیدا رۆڵی سه‌ره‌كی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌یه رۆڵی خۆی ببینێ، كه پێشووتر له‌و باره‌وه په‌یامی نووسراوی لایه‌نه كوردستانییه‌كانیان بۆ نێردراوه‌و چاوه‌رِوانی وه‌ڵامی ئه‌وانن.
سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ندین شاروشارۆچكه‌ی عیراق و داخوازییه‌كانیان، هه‌ردوولا پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و داخوازییانه‌ی خۆپیشانده‌ران له ئه‌نبار و موسڵ و شوێنه‌كانی تر ده‌ربرِی، كه له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و به‌غدا باسیان لێوه‌كرا، به تایبه‌ت ئه‌و بارگرژییانه‌ی له‌و ناوچانه‌ی كوردستاندا هه‌ن كه ئه‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. له‌و باره‌وه هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر سیاسه‌تی پێشووتری راگه‌یه‌ندراو كرده‌وه كه به هیچ جۆرێك رێگه نادرێ ئه‌مری واقیعێكی ناده‌ستووری له‌و ناوچانه‌دا به‌سه‌ر كوردستاندا بسه‌پێنرێ. هه‌روا ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرایه‌وه كه هه‌ردوولا لایه‌نگری رێگه‌چاره‌ی نه‌رمن له‌رِێی گفتوگۆ‌و دان و ستان، به پشت به‌ستن به بنه‌ماكانی ده‌ستوور و ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ی له نێواندا هه‌ن. كه له‌و باره‌وه ته‌ئكید له جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكارییه ده‌ستوورییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه كه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئه‌و ناوچانه پێشكه‌شكراون، هه‌ر له‌و رووه‌وه كۆبوونه‌وه برِوای وابوو كه راستكردنه‌وه‌ی رێرِه‌وی حوكمرِانی و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ده‌ستوور زامنی چاره‌سه‌ربوونی كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ن. وه‌ك چۆن ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرایه‌وه كه چه‌ندین كێشه‌ی هه‌ڵواسراوی تر له نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غدادا هه‌ن، وه‌ك كێشه‌ی بوجه، پێشمه‌رگه، یاسای نه‌وت و گاز پێویستیان به‌وه‌یه چیتر به ئه‌نقه‌ست دوانه‌خرێن و یه‌كلابكرێنه‌وه.
ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كه، بارودۆخی ناوخۆی كوردستان بوو، كه به‌شێوه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل گفتوگۆی له‌سه‌ركرا. له‌و كه‌یسه‌دا جارێكی دیكه ته‌ئكید له‌سه‌ر هاوپه‌یمانی ستراتیژی نێوان هه‌ردوولاو به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان كرایه‌وه. هه‌روا كۆبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و پارتی، له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن و لایه‌نه‌كانی تری كوردستان تاووتوێكرد و هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به گفتوگۆ‌و دیالۆگ كرده‌وه، بۆ گه‌یشتن به زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌نه‌كان له پێناوی چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌و گرفت و كێشانه‌ی كه هێشتا به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه.
هه‌ر له پێودانگی بارودۆخی كوردستان له‌م هه‌ل ومه‌رجه‌دا، كه ناوچه‌كه به گشتی له قه‌یرانی قووڵی پرِ مه‌ترسیدایه‌و به رووداوی جۆراوجۆردا تێ ئه‌په‌رِێ و ئه‌گه‌ری جیاجیای له‌خۆگرتووه، بۆیه هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه یه‌كرِیزی لایه‌نه‌كانی كوردستان و گه‌لی كوردستان به گشتی، له‌م قۆناخه‌دا گرنگیێكی چاره‌نووسسازی هه‌یه و له‌و روانگه‌یه‌وه پێكه‌وه راوێژكردنی هه‌مووان و پێكه‌وه گه‌ڵاڵه‌كردنی به‌رنامه‌ی كاری هاوبه‌ش گرنگی به‌رچاوی هه‌یه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا، كۆبوونه‌وه ئه‌و گۆرِانكارییه تازانه‌ی توركیای خسته‌به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و گۆرِانه‌ی له ره‌وتی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد له توركیا هاتۆته ئاراوه‌و دان وستانی راسته‌وخۆ له نێوان حكومه‌تی توركیا و به‌رِێز ئۆجه‌لان، ده‌ستیپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به شه‌رِوشۆرِ بهێنرێ و رێگه‌ی مه‌ده‌نیانه‌و دیموكراسیانه بگیرێته‌به‌ر. كۆبوونه‌وه، ئه‌و رووداوه تازانه‌ی به وه‌رچه‌رخان له رێرِه‌وی چاره‌سه‌ره‌ی دیموكراسیانه دایه قه‌ڵه‌م و هه‌ردوولا خۆشحاڵی خۆیان به‌و بۆنه‌یه‌وه ده‌ربرِی و ئاماده‌ییشیان نیشاندا تا به‌هه‌مان میكانیزمی ئاشتیانه هاوكاری لایه‌نه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌بن و جه‌ختیشیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه ئه‌مه ده‌ره‌فه‌تێكی گرنگه و له لایه‌نه‌كانی پرۆسه‌كه ئه‌خوازێ، كه به توندی ده‌ست به‌و رێباز‌و میكانیزمه‌وه بگرن.
هاوكات كۆبوونه‌وه‌ی، رووداوی تیرۆركردنی سێ ژنه‌چالاكوانی كوردستانی توركیای ئیدانه كرد، كه له فه‌ره‌نسا تیرۆركران و هه‌ردوولاش خوازیاری ئه‌وه‌بوون كه لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كانی فه‌ره‌نسا لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بكه‌ن و تاوانبارانی رووداوه‌كه ئاشكرا بكه‌ن و بیانده‌نه دادگا.
مه‌كته‌بى سیاسى مه‌كته‌بى سیاسى
پارتى دیموكرِاتى كوردستان یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان
11/1/2013
