بە مەبەستی هەواڵ پرسین لە باری تەندورستیی سەرۆك مام جەلال، سەرۆك بارزانی لە سلێمانی سەردانی خانمی یەكەمی عێراق هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ی كرد

بە مەبەستی هەواڵ پرسین لە باری تەندورستیی سەرۆك مام جەلال، سەرۆك بارزانی لە سلێمانی سەردانی خانمی یەكەمی عێراق هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ی كرد
12ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- نیوەڕۆی دوێنێ هەینی 2013بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی هەواڵ پرسین لە باری تەندورستیی سەرۆك مام جەلال لە سلێمانی سەردانی خانمی یەكەمی عێراق هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ی كرد
لەو دیدارەدا سەرەتا سەرۆك بارزانی بە خێرهاتنەوەی خاتو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ی كردو بە گەرمیی لە هەواڵی سەرۆك مام جەلالی پرسی و، ئومێدی دەربڕی كە تەندروستیی بەڕێزیان بەرەوەو جێگیر بونی زیاتر هەنگاو بنێت
خاتو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد یش سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد و دڵنیای كردەوە لە باشتربون و جێگربونی زیاتری تەندروستیی سەرۆك مام جەلال،سوپاسی بۆ سەرۆك بارزانی و تەواوی خانەوادە و بنەماڵەی بەڕێزیان دوپاتكردەوە كە هەمیشەو و بەردەوام بە پەرۆشەوە لە هەواڵی سەرۆك تاڵەبانیان پرسیوە
سەرۆك بارزانیش خۆشحاڵیی خۆی نیشان دا بەرامبەر بەرەو یپشچونە ئیجابییەكانی باری تەندروستی سەرۆك كۆمار و خوازیاربو كە بەڕێزیان بە زوترین كات و بە لەشێكی ساغەوە بگەڕێتەوە بۆ وڵات و درێژە بدات بە ئەركەنیشتمانییەكانی بە تایبەتی لەم هەلومەرجە چارەنوس سازەدا كە وڵات لە هەمو ئاستەكاندا بە خۆوەی دەبینێت.
Top