9ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- به مه‌به‌ستى له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشى ئیداریى و بارى گوزه‌رانى خه‌ڵك و شیكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى سیاسی هه‌رێمى كوردستان و ئێراق كاكه‌مین نه‌جارِ به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر له باره‌گاى لقى 10ى سۆران له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له د. عه‌لى ته‌ته‌ر به‌رپرس و ژماره‌یه‌ك له كارگێرانى لق و هه‌ردوو قائیمقامى قه‌زاى سۆران و ره‌واندز و فه‌رمانده سه‌ربازیی و به‌رپرسه ئه‌منییه‌كانى ده‌ڤه‌ری سۆران كۆبۆوه له‌و دیداره‌دا به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر تیشكى خسته سه‌ر ره‌وشى سیاسی ئێراق و هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌تى و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم و ئه‌و قه‌یرانانه‌ى له ئێستادا له لایه‌ن حكومه‌تى فیدراڵه‌وه دروستكراون.
پاشان باشتركردنى ره‌وشى ئیداریى و بار و گوزه‌رانى هاووڵاتیانى سنووره‌كه به هه‌موو چین توێژه‌كانه‌وه بابه‌تێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى پێكده‌هێنا و به تێروته‌سه‌لى گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و پێشنیار سه‌باره‌ت به باشتركردنى ره‌وشى ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتیان خرانه به‌ر باس.