له سلێمانى هاوسه‌رگیرى هه‌شت هێنده‌ى جیابوونه‌وه و له‌دایكبوون چوار هێنده‌ى مردنه
به‌پێى ئامارێكى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ره‌گه‌زنامه‌ى سلێمانى له ماوه‌ى ساڵى ڕابردوو 2012 دا، 107 هه‌زار و 527 ڕه‌گه‌زنامه و 417 هه‌زار و 189 پێناسى بارى شارستانیان بۆ هاوڵاتیانى پارێزگاى سلێمانى چاپ كردووه.
هاوكات عه‌مید محه‌مه‌د سه‌عید، به‌رێوه‌به‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ره‌گه‌زنامه‌ى پارێزگاى سلێمانى ئاماره‌كه‌ى پشتڕاست كرده‌وه و بۆ (باس نیوز) گوتیشى هه‌ر له ماوه‌ى ساڵى 2012دا 35 هه‌زار و 387 حاڵه‌تى له‌دایكبوون و 9237 حاڵه‌تى مردن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان تۆمار كراوه.
راشیگه‌یاند هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 16 هه‌زار و 403 حاڵه‌تى هاوسه‌رگیرى و 1912 حاڵه‌تى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران لاى ئێمه تۆمار كراوه.
به‌پێى ئاماره‌كه‌ى ره‌گه‌زنامه‌ى سلێمانى، له ماوه‌ى ساڵى ڕابردوودا رێژه‌ى له‌دایكبوون چوار هێنده‌ى مردن بووه و رێژه‌ى ئه‌نجامدانى هاوسه‌رگیریش هه‌شت هێنده و نیوى حاڵه‌ته‌كانى جیابوونه‌وه بووه.
