ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی و سووته‌مه‌نی به‌سه‌ر 50 خێزانی ئاواره‌ی رۆژئاوای كوردستان له ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت دابه‌ش كرد
له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه خێرخوازییه‌كانیدا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌رێوره‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری بهرِێوهبهری ناحیه و كه‌سایه‌تی حزبی و حكوومی ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها نوێنه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كه‌مپی ئاواره‌كان، هه‌ڵسا به دابه‌شكردنی هاوكاری و پێداویستییه‌كانی خۆراك وه‌ك: برنج و فاسۆلیا و ساوار و شه‌كر و دۆشاوی ته‌ماته و زه‌یت و شه‌كر. له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی دۆشه‌ك و به‌تانی هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی به‌سه‌ر 50 خێزانی ئاواره‌ی كوردانی رۆژئاوای كوردستان له‌ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت دابه‌ش كرا.
مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: وه‌ك ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له ئاماده‌باشیی ته‌واو داین بۆ به هاناوه‌چوونی ئاواره‌و لێقه‌وماوان له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان به‌بێ جیاوازی و هه‌وڵ ده‌ده‌ین ده‌ستی هاوكارییه‌كانمان بگاته زۆربه‌ی ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان، به‌تایبه‌تی ئه‌و خێزانانه‌ی له‌ناوچه جیاجیاكانی دیكه‌ی شاره‌كانی كوردستاندا نیشته‌جێبوون و گه‌یاندنی هاوكاری و یارمه‌تییه‌كان بۆیان زه‌حمه‌ته، بۆیه وه‌كو ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌وڵمانداوه ئه‌م خێزانانه له هاوكارییه‌كان بێبه‌ش نه‌بن. له‌لای خۆیه‌وه نوێنه‌ری بهرِێوهبهری ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت سوپای ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كرد كه توانیویانه ئه‌و هه‌موو رێگا دووره ببرِن بۆ گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانیان به ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان له كامپی عه‌ربه‌ت و له ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی زستان و نه‌بوونی پێداویستییه‌كان رزگاریان كردوون.
