له‌خانه‌قین ته‌رمى دایك و كچێك دۆزرایه‌وه
سه‌ربه‌ست برزۆ ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاشتی هیوا بۆ ئه‌نانا له‌خانه‌قین رِاگهیاند: شه‌وی رابردوو له گوندی یوسف به‌كی خانه‌قین كه ئێستا بۆته گهرِهكێك له خانه‌قین ته‌رمی كچ و دایكێك دۆزراوه‌ته‌وه، دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و دایك و كچه دوای ئه‌وه‌ی دێ كه دراوسێیه‌كانیان بۆنێكی ناخۆشیان كردووه‌و پاش ئه‌وه‌ی زاندراوه كه ئه‌و دایك و كچه كوژراون پۆلسیان له‌رووداوه‌كه ئاگادار كردۆته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌رووداوه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌رده‌وامه.
