كامێراكانی چاودێری خێرایی ئوتومبیل زیاتر له 168 هه‌زار سه‌رپێچی له سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری تۆماركردووه
به‌پێی ئامارێكی به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی كه ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه، له ساڵی رابردوودا رێژه‌ی رووداوه‌كانی هاتووچۆو گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆ له سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری به‌به‌راورد به‌ساڵی 2011 به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه.
به‌پێی ئاماره‌كه، له ساڵی 2011 رێژه‌ی رووداوه‌كانی هاتووچۆ 2210 رووداو بووه، بهلاَم ئه‌و رێژه‌یه له ساڵی 2012 بۆ 1223 رووداو كه‌مبوه‌ته‌وه. به‌هۆی ئه‌و رووداوانه‌شه‌وه له ساڵی 2011 278 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و رێژه‌كه‌ش له ساڵی 2012 بۆ 227 كه‌س دابه‌زیوه.
هه‌روه‌ها هاتووه، برینداربووانی رووداوه‌كانی هاتووچۆ له ساڵی 2011، 3479 بریندار‌و ساڵی 2012، 3547 برینداره.
ئاماره‌كه رونیشی ده‌كاته‌وه، 39 شۆفێر له ساڵی 2011 و 16 شۆفێر له ساڵی 2012 گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌باره‌ت به‌رێژه‌ی ئوتومبیل، له ساڵی 2011 رێژه‌ی ئوتومبیل 47024 ئوتومبیلهو له ساڵی 2012 به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ 48344 ئوتومبیل.
ده‌رباره‌ی تۆماری سه‌رپێچی خێرایی لێخورین له‌لایه‌ن كامێراكانی چاودێری خێرایی ئوتومبیل ئاماره‌كه رونی ده‌كاته‌وه، له‌ناوشاردا 56312 سه‌رپێچی تۆماركراوه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی شاریش 112088 سه‌رپێچی تۆماركراوه كه كۆی گشتی ده‌كاته 168400 سه‌رپێچی.
هه‌روه‌ك كۆی گشتی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له ساڵی 2012 مۆڵه‌تی شۆفێرییان ده‌رهێناوه 54338 كه‌س بووه.
