سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم: سنووری نێوان هەرێم و رۆژئاوای کوردستان دانەخراوه و ناردنی یارمەتییه مرۆڤایەتییەکان بەردەوامه
هاوکات سه‌باره‌ت به ته‌ندروستیی \"جه‌لال تاڵەبانی\""، نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست که سه‌رۆک کۆمار به ته‌ندروستیه‌کی باشه‌وه بگه‌ڕێته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: \""راپۆرته پزیشکیه‌کان باس له باشبوونی ته‌ندروستی سه‌رۆک مام جه‌لال ده‌که‌ن، بۆیه له‌کاتی ئێستا هیچ قسه‌یه‌کمان له‌سه‌ر بابه‌تی جێگرهکەی له به‌غدا نییه و باس کردنی ئه‌و بابه‌ته له رووی ئه‌خلاقی و سیاسیه‌وه ناته‌ندروسته.\""
سه‌ره‌تا سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به داخستنی سنووره‌کانی هه‌رێم و رۆژئاوای کوردستان رایگه‌یاند: هه‌روه‌ک ئاگادارن له چه‌ند که‌ناڵێکی میدیایی به‌شێوه‌یه‌کی زۆر چه‌واشه‌کاری هێرش ده‌کرێته سه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌تی کوردستان، به‌وه‌ی که هه‌رێم سنووری داخستووه له‌سه‌ر رۆژئاوای کوردستان، ئه‌و هه‌واڵانه هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێکی نییه و به‌توندی ره‌تده‌که‌ینه‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سنوور له‌لایه‌ن حکومه‌ت هه‌رێمی کوردستان دانه‌خراوه، ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه مه‌رامی سیاسیی لهوداوهیه.
روونیشی کرده‌وه: ئێمه وه‌ک هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سوریا ته‌نها له‌یه‌ک شوێن ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه، ئه‌ویش له فیشخابووره که ئاوه، له‌و رێگایه‌وه، هه‌موو جۆره هاوکاریه‌کی مرۆڤایه‌تی له هه‌رێمه‌وه ره‌وانه‌ی خه‌ڵکی رۆژئاوا ده‌کرێت، هه‌ربۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌نیازین پردێک له‌سه‌ر فیشخابوور دروست بکەین بۆ ئاسانکاریی گه‌یاندنی ئه‌و هاوکاریانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش ئه‌وله‌ویه‌تی کاری ئێمه پاراستنی گیانی خه‌ڵکی کوردستانه له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێک که له سنووره‌کانه‌وه رووبدات، بۆیه ئه‌رکی ئێمه‌یه ئه‌و سنوورانه بپارێزین. به‌ڵام سه‌رباره‌ت به ناوچه‌کانی سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سوریا له زومار، راسته ئه‌و شوێنانه کوردستانین، به‌ڵام له رووی ئیداریه‌وه سه‌ربه حکومه‌تی فیدراڵن، ئێمه وه‌ک حکومه‌تی هه‌رێم ناتوانین دایبخه‌ین یان بیکه‌ینه‌وه، ئێمه ته‌نها ناتوانین بڕیاتر بده‌ین.
هه‌ر له‌و کۆنگره رۆژنامه‌نووسیه‌دا و له وڵامی رۆژنامه‌نووساندا سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی جه‌لال تاڵەبانی، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گوتی: بوونی مام جه‌لال زۆر زۆر پێویست بوو بۆ ئه‌مڕۆی عێراق، جه‌نابیان هه‌میشه هه‌وڵیداوه کێشه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه و دایلۆگ چاره‌سه‌ر بکرێت، ئێستا له بارودۆخی عێراق شوێنی مام جه‌لال زۆر دیاره، ئێستاش هه‌موو دکتۆره‌کان هه‌واڵی ته‌ندروستی سه‌رۆک مام جه‌لالمان پێراده‌گه‌یه‌نن، بۆیه له‌باره‌ی جێگره‌ی سه‌رۆک مام جه‌لال له به‌غدا هیچ قسه‌یه‌ک ناکه‌ین، ئه‌و بابه‌ته به‌گوێره‌ی ده‌ستوور پێویسته راپۆرتی دکتۆره‌کان یه‌کلایی بکاته‌وه که به‌ڕێزیان توانای به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکه‌کانی وه‌ک سه‌رۆک کۆمار هه‌یه یان نا، هه‌روه‌ها له‌کاتی ئێستا نه له رووی ئه‌خلاقیه‌وه دروسته نه له رووی سیاسی باس له‌و بابه‌ته بکرێ.
دواتر سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئاماژه‌ی به بارودۆخی ئێستای عێراق و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و په‌سندکردنی بودجه کرد و پشتوانی حکومه‌ت هه‌رێمی کوردستانی دووپات کرده‌وه که ئه‌وان له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری هه‌موو کێشه‌کانن له به‌غدا به رێگای ئاشتیانه و دیالۆگ و له چوارچێوه‌ی یاسا و ده‌ستوور.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان گوتی: له‌کاتی ئێستا تاوتوێی ئه‌و بابه‌ته ده‌که‌ین و له ماوه‌یه‌کی نزیکدا وڵامی داواکه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ده‌ینه‌وه که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاراسته‌ی حکومه‌تی هه‌رێمیان کردبوو.
هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له سوریا و تورکیا به رێگای ئاشتیانه دووپات کرده‌وه."
