لە سنووری هەولێر ١٠ کامیۆن یارمەتی بۆ ئاوارەکانی سوریا بەڕێکرا

لە سنووری هەولێر ١٠ کامیۆن یارمەتی بۆ ئاوارەکانی سوریا بەڕێکرا
6ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە، کاروانێکی یارمەتی گەیەنرایە ئاوارەکانی سوریا لە کەمپی دۆمیز، ئەمڕۆش کاروانێک کە بریتی بوو لە ١٠ کامیۆنی کەلوپەل و خواردەمەنی لە سنووری هەولێرەوە، بەرەو ئەم کەمپە بەڕێک کرا.

بەرپرسی رێکخستنی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان، تەییب زرار، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: لقی ١٦ی پارتی بە هاوکاریی گروپی خۆبەخشی قەزای خەبات، رێژەیەکی زۆری هاوکارییان بۆ ئاوارەکانی کەمپی دۆمیز لە نزیک شاری دهۆک کۆ کردەوە.

یارمەتیەکان بریتی‌بوون لە: هەزار و٦٠بەتانی، ١٠٠ سۆبە، ١٠٠ تەنەکە رۆن، هەزار و ٧٠٠ لیتر رۆنی زەیت، ٢٩٢ دۆشەک، ٤١تەن ئارد، ٧٤تەن برنج، ٤٠٠ فەردە جل‌وبەرگ، ١٢ کارتۆن پێڵاو و... .

تەیب زرار گوتی: ئەمڕۆ ئەم کەلوپەلانە بە ١٠ کامیۆنەوە بۆ ئاوارەکان بەڕێکران.
Top