ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی به‌سه‌ر زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی ناحیه‌ی داره‌توو دابه‌شكرد
له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا پێداویستیه‌كانی خۆراك وه‌ك (5 كیلۆ برنج و 3 كیلۆ فاسۆلیاو 3 كیلۆ ساوار و 3 كیلۆ شه‌كر و 2 قوتوی ئاوه‌ته‌ماته‌و 3 زه‌یت و 3 كیلۆ شه‌كر. له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی 2 دۆشه‌ك و 5 به‌تانی به‌سه‌ر هه‌ر خێزانێكی زیانلێكه‌وتووی لافاوه‌كه‌دا دابه‌شكرا.
مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌میانی لێدوانێكیدا ئاشكرایكرد: پاش ئه‌و رووداوه سرووشتیه‌ی له‌ناحیه‌ی داره‌توو به‌هۆی لافاوه‌وه دروستبوو و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر خێزان زه‌ره‌رمه‌ند بوون، ده‌زگا له هه‌ڵمه‌تێكدا هه‌ڵسا به‌دابه‌شكردنی پێداویستی خۆراك و پێداویستی ناوماڵ به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌دا، جگه له‌م هاوكارییه‌ش، له‌لایه‌كی دیكه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری به‌سه‌ر 32 خێزانی به‌حركه كه به‌هۆی لافاوه‌وه زه‌ره‌رمه‌ندببوون به‌هه‌مانشێوه پێداویستی خۆراك و ناوماڵمان بۆ دابینكردن.
