لێدوانی گووتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و دیداره‌ی لە توركیا لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان

لێدوانی گووتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و دیداره‌ی لە توركیا لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان
5ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- جەنابی سەرۆك مەسعوود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، زۆر دڵخۆش و گەشبینە بەو دیدارەی لە توركیا لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلاندا ئەنجام درا و بەهەنگاوێكی ئیجابی و گەورەی دەزانێ و بەرز دەینرخێنی، ئومێدەواریشە ببێتە دەستپێكێكی جیددی و كاریگەر بەرەو چەسپاندنی یەكجارەكی ئاشتی و كۆتاییهێنان بەشەڕ و توندوتیژی و گەیشتنە چارەسەرێكی ئاشتییانەی دۆزی كورد لە توركیا.٠

د. ئومێد سەباح
گووتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
٥/١/٢٠١٣
Top