نێچیرڤان بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ جەختیان لەسەر گفتوگۆ و گەڕانەوە بۆ دەستور بۆ چارەسەری کێشەکانی عێراق کردەوە
له دیداره‌كه‌دا ته‌بایی و یه‌كڕیزی نێو ماڵی كوردی به‌مه‌رجی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌قامگیری سیاسی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و بره‌ودان به دیموكراسی له قه‌ڵه‌م درا، كه پێویسته سه‌رجه‌م پارت و رێكخراوه سیاسییه‌كانی كوردستان یه‌ك گوتاری سیاسی و هه‌ڵوێستی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییان هه‌بێت، به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشهاتانه‌ی ئه‌گه‌ری روودانیان هه‌یه له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقدا.
سه‌باره‌ت به‌و ته‌نگژه سیاسییه‌ی عێراقی گرتۆته‌وه، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌و راستییه كرده‌وه كه گفتوگۆ و دانوستان و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستور تاكه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م گیروگرفت و ئاڵۆزییه‌كانه.
