ئاماده‌كاری‌ بۆ یەکەمین کۆنفرانسی‌ رەوشی‌ منداڵان لە کوردستان ده‌كرێت

ئاماده‌كاری‌ بۆ یەکەمین کۆنفرانسی‌ رەوشی‌ منداڵان لە کوردستان ده‌كرێت
بڕیاره‌ له‌ ناوه‌ڕاستی‌ مانگی‌ شوباتی‌ داهاتوو یەکەمین کۆنفرانسی‌ رەوشی‌ منداڵان لە هەرێمی‌ کوردستان ئه‌نجام بدرێت‌و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت كۆنفرانسه‌كه‌ 3 رۆژ بخایه‌نێت.

لەژێر دروشمی‌ (هەموومان بۆ نەوەی‌ نوێ‌) دوێنی‌، چوارشه‌ممه‌، لیژنەی‌ یەکەمین کۆنفرانسی‌ رەوشی‌ منداڵان لە هەرێمی‌ کوردستان راگەیەندرا کە بڕیاروایە كۆنفرانسه‌كه‌ لە 15/2/2013 لەشاری‌ هەولێر سازبکرێت‌و تیایدا رێکخراوە پەیوەندیدارەکانی‌ کۆمەڵگەی‌ مەدەنی‌ ناوخۆیی‌‌و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان‌و چالاکوان‌و 3ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- پسپۆرانی‌ مافەکانی‌ منداڵان‌و ئەندامانی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان‌و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی‌ حکومەت‌و یاساناسان‌و توێژەرانی‌ کۆمەڵایەتی‌‌و دەرونی‌‌و دەزگاکانی‌ راگەیاندن بانگهێشت بکرێن.

سەرۆکی‌ لیژنەی‌ گشتی‌ کۆنفرانس، محه‌مه‌د مه‌جید، به‌ئاوێنه‌نیوزی‌ رایگەیاند، \"سەرەڕای ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان‌و رێکخراوەکانی تایبەت بەبواری منداڵان‌و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ باشترکردنی رەوشی منداڵان لە کوردستان‌و چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانیان، به‌ڵام بەداخەوە پێشێلکردنی مافی منداڵان لەھەرێمی کوردستان بەردەوامی ھەیە‌و لە ساڵی ٢٠١٢ دەیان پێشێلکاری ئەنجام دراوە، منداڵان روبەروی‌ ئەشکەنجەو ئازاری دەروونی‌و جەستەیی بوونەتەوە لەلایەن بەشێک لە کۆمەڵگاوە، ئەوەش پێویستی‌ بەدانانی بەرنامەو پلانێکی تۆکمەو یەک دەنگی‌ ھەموو لایەک ھەیە بۆ چارەسەرکردنیان\"".

لیژنەی سەرپەرشتیاری گشتی کۆنفرانس داواکارن، لەپێناوی‌ بەدیهێنانی‌ کەشێکی ئارام‌و ژینگەیەکی لەبار بۆ منداڵانی کوردستان ھەموو لایەک ھاوکاریان بن بۆ سەرکەوتنی ئەم کۆنفراسە مێژوویە‌و بۆخزمەتکردن بەتوێژی منداڵان کە نەوەی داھاتوو کوردستانن.

محه‌مه‌د مه‌جید رونی‌ كرده‌وه‌، کۆنفرانسه‌كه‌ ماوەی‌ سێ‌ رۆژ دەخایەنێت‌و بۆهەر رۆژێکیش بەپێی‌ بەرنامەی‌ کۆنفرانس تەوەرەکان گفتوگۆی‌ لەبارەوە دەکرێت، دواجار ڕاپۆرتی‌ گشتی‌ کۆنفرانس بڵاودەکرێتەوە.

دەستەی رێکخەرانی کۆنفرانس پێک دێت لە (تۆری بەرگری لەمافی منداڵانی کوردستان- ناوەندی چاودێری منداڵانی کەرکوک- ماڵی خۆزگەی منداڵان - سەنتەری چرای منداڵان- سەنتەری رۆشنبیری گارە - بۆردی ھانا)"
Top