له دوو رووداوی هاتوچۆدا دوو كه‌س له هه‌ولێر گیانیان له ده‌ست دا
عه‌قید عه‌بدولقادر محه‌مه‌د وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، رِایده‌گه‌یه‌نێت كه له یه‌كه‌م شه‌وی سه‌ری ساڵی نوێ‌دا و له دوو رِووداوی هاتوچۆدا، دوو كه‌س له هه‌ولێر گیانیان له ده‌ست داوه و چه‌ند حاڵه‌تێكی شه‌رِی بچو‌وكیش تۆمار كراوه كه چه‌ند بریندارێكی سووكیان لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، هه‌روه‌ها رِوونیشی كرده‌وه كه ئه‌و پلانه ئه‌منییه‌ی به هه‌ماهه‌نگیی هێزه‌كانی ئاساییش و پۆلیسی هاتوچۆ دایانرِشتبوو، سه‌دا سه‌د سه‌ركه‌وتوو بوو و بێجگه له بلاَوبوونه‌وه‌ی تیمه‌كانی هێزه‌كانی ئاساییشی ناوخۆ له كوچه و كۆلاَن و شوێنه گشتییه‌كان، كه هاوكات چه‌ندین مه‌فره‌زه‌ی گه‌رِۆكیش ئه‌ركیان جێه‌جێ ده‌كرد، له سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی ئاهه‌نگیان تێدا ساز ده‌كرا پلانه‌كه به وردی جێبه‌جێ كراوه و هیچ حاڵه‌تێكی ئه‌وتۆ رِووی نه‌داوه جێی باس بێت.
