به‌غداد وه‌ك شاری دێرینی كوردان دیاری ده‌كرێت
له‌ڕاگه‌یاندراوێكی هۆزی ناوه‌ندی باڵای زه‌رده‌شتیانی كوردستان، رونیدهكهنهوه كه به‌فه‌رمانی ئاسره‌وانی زه‌رده‌شتیانی كوردستان رۆژی شه‌شی ئه‌م مانگه له‌شاری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای زه‌رده‌شتیانی كوردستانه‌وه شاری به‌غداد وه‌ك شاری دێرینی كوردان ڕاده‌گه‌یه‌نن.
له‌و ڕاگه‌یاندراوه‌دا هاتووه، \"له‌په‌رستگای زه‌رده‌شتیانی كوردستان له‌شاری ستۆكۆڵم، پاش ئه‌نجامدانی نه‌ریتی زه‌رده‌شتی، چه‌ند برایه‌كی نوێمان به‌هه‌ردوو زاراوه‌ی كوردی كرمانجی‌و سۆرانی، ئاسره‌وانی زه‌رده‌شتیانی كوردستان به‌فه‌رمی ده‌ستوری ڕۆژی به‌غدادو ده‌ستوری جه‌ژنی میهره‌بانی ڕاده‌گه‌ێنین.\""
ئه‌نجومه‌نی باڵای زه‌رده‌شتیانی كوردستان ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌رو كه له‌میانه‌ی مه‌راسیمی نه‌ریتی زه‌رده‌شتی، باس له‌مێژوی جه‌ژنی میهرهبانیو دابوونه‌ریته دێرین‌و نوێیه‌كانیش ده‌كه‌ن، هه‌ر وه‌ك داوا له‌كوردانی دانیشتوی ستۆكهۆڵم ده‌كه‌ن له‌و ڕێوره‌سمه تایبه‌ته‌دا به‌شداربن.
ئه‌نجومه‌نی باڵای زه‌رده‌شتیانی كوردستان له‌رێكه‌وتی 17\\ 5\\2012 به‌ره‌سمی وه‌ك ده‌زگایه‌كی ئاینی زه‌رده‌شتی له‌سوید خۆی راگه‌یاندووه."
