لە سلێمانی، کۆمەڵێک نووسەر و رۆژنامەنووس دژی لیستی داهێنەرانن

لە سلێمانی، کۆمەڵێک نووسەر و رۆژنامەنووس دژی لیستی داهێنەرانن
31ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- دژی ئەو لیستەی ناوانەی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە ناوی داهینەران بڵاو کراوەتەوە، ئەمڕۆ ژمارەیەک نوسەرو ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووس لەشاری سلێمانی سەردانی نوسیگەی پەرلەمانی کوردستانیان کرد.

سەرپەرشتیاری گردبوونەوەکە، عەبدوڵا ئەحمەد، بەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند:\"وەکو ناڕەزایەتیەک دژ بەهەدەردانی قوتی میلەت ئەمڕۆ ئەم گردبوونەوەیەمان ساز کردووە و یاداشتێکیش ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان دەکەین\"".

عەبدوڵا ئەحمەد گووتی:\""ئێمە لەیاداشتەکەدا داوا لە لیژنەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین لەم لیستە بکۆڵنەوە کە بەناوی داهێنەرانەوە ڕاگەیەندراوە\"".

ئاماژەی بۆئەوەش کرد:\""داواکارین بەشێوەیەکی باشتر پێداچوونەوە بە لیستەکەدا بکرێت و ئەو کەسانەی تێدا دابنرێت کە شیاوی ئەوەن هاوکاری بکرێن\""."
Top